نرخی نهوت بهرزبووهوه و گهیشته ئهم ئاسته.
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو گەیشتۆتە نزیكەی (83) دۆلار.
هەردوو كۆمپانیای ترافیگۆراو مركۆریا بۆ بازرگانی نەوت ڕایانگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت تا نزیكەی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە (90) دۆلارو لە سەرەتای ساڵی (2019) ەش نرخی (100) دۆلار تێپەڕێنێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە بەهۆی نزیكبوونەوەی سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران كە بڕیارە چواری تشرینی دووەمی ئەمساڵ بچنە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەنكی (جەی پی مۆرگانی) ئەمریكی پێیوایە سەپاندنی گەمارۆكان بەسەر ئێراندا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی بەرهەمی نەوت بە ڕێژەی یەك ملیۆن و نیو بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لەكاتێكدا كۆمپانیای مركۆریا پێیوایە بازاڕی وزە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا لەدەستدەدات.
پێشتر (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا داوای لە ئەندامانی ڕێكخراوی ئۆپێك كردبوو، كاربكەن بۆ كەمكردنەوەی نرخی نەوت، بەڵام هەریەكە لە سعودییەو رووسیا بەدووریان زانی هیچ بڕێكی دیكەی بەرهەم بۆ بازاڕی وزە زیادبكەن، بە ئامانجی كەمكردنەوەی نرخی نەوت.