بۆ ئهوهی له پیربوون دووربیت ئهم خۆراكانه مهخۆ.
هەرچەندە ئەوە راستە هیچ كەسێك ناتوانێت بەساڵاچوون بوەستێنێت، بەڵام لێرەدا هەندێك شت هەیە كە دەتواندرێت ئەنجامبدرێت بۆ دواخستنی بەساڵاچوون، هەندێك لەوانە بەرهەمە جوانكارییەكانی دژ بە بەساڵاچوون و كەمتر چوونەبەر خۆرو كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ و دوودڵی و خواردنی تەندروستە.”
ئەم خواردنانەی خوارەوە كاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیەو زووتر بەرەو پیربوونی دەبەن.
1. شەكر : بەكارهێنانی شەكر بەڕێژەیەكی زۆر رووخسارت وێراندەكات، ئەو شەكرەی كە لەش دروستیدەكات كاریگەری لاوەكی هەیە وەك خێراكردنی بەساڵاچوون و چرچبوون و پیربوونی پێست.
2. خوێ : خوێ خراپ نییە، بەڵام بەكارهێنانی زیاتر لەبڕی دیاریكراو كە (1,500) میلیگرام لە رۆژێكدا بەساڵاچوون خێرادەكات، پارێزكردن بە كەمكردنەوەی سۆدیۆم لە گرفتە جوانكارییەكان دەتپارێزێت وەك ئەستوربوونی چاو و لۆچبوونی پێستە تەنكەكانی دەوروبەری چاو.
3. قاوە : لەجوانی راستەقینە بێبەشت دەكات، لە دوو لایەنەوە، یەكەم رەنگی ددانەكان تێكدەدات كە ئەمەش وێنەیەكی ناشرین دەدات لەكاتی پێكەنیندا، دووەم پێست وشكدەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی كە پێست چرچ و وشك دەربكەوێت.
4. گۆشتی سوور : خواردنی گۆشتی سوور بەڕێژەیەكی زۆر دەبێتە هۆی خێرابوونی پرۆسەی بەساڵاچوون، چونكە ماددەی (میتابۆلیزم) ی خۆراكەكە دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددە زیانبەخشەكان كە خانەكانی لەش لەناودەبەن و وادەكەن پێست پیر دەربكەوێت.
5. سۆدە : ترشی سۆدە مینای ددان لەناودەبات، ئەمەش وادەكات ددانەكان زیاتر هەستیاربن بۆ نەخۆشی، هەروەها سۆدە شەكرو سۆدیۆمی تێدایە كە هەریەكەیان دەبنە هۆی خێراكردنی بەساڵاچوون.