زمان چییە،زمان قووتدان چییە و ھۆکارەکانی بزانه‌.

ئەندامێکە لە ناوو دەم ، لە ڕیشالی ماسوولكەیی پێکدێت ، بەرپرسە لە جووڵاندنى پاروو و قسەكردن ، وەكاتێک قووت دەدرێتەوە دەبێتە مايەى داخستنى ڕێڕەوی هەناسەدان و خنكان.”

زمان قووتدان چيیە ؟

ئەو دياردەیە لەو چەند ساڵانەی دواييدا لە یاریگا وەرزشيەكاندا دەرکەوت و ناسرا ، دياردەیەكى مەترسيدارە بۆتە مايەى مردنى چەندەها ياريزان و كەسانى ئاسايی ، زۆربەى مردنەكانيش بەهۆی نەزانينى چۆنیەتى فرياكەوتنی توشبووەكەيە ، بۆیە زۆر گرنگە گشت وەرزشوانان ئەوه‌ بزانن و لێی شارەزابن .

دەڵێن و دەبيستين فڵانە ياريزان زمانى قووتداوە ، ئەوە دەربڕینێکی هەڵەیە ، چونكە ئەستەمە مرۆڤ زمانى قووت بدات ، ئەوە حاڵەتێکی نەخۆشيە ، لە ئەنجامى تێکچوونى كارو فەرمانى كۆ ئەندامى دەمار كتووپڕ دروست دەبێت ، نيشانەكانيشى ئاگا لە خۆنەمان و لەهۆش چوونى کاتیە .

كاتێک كەسەكە لە هۆش خۆی دەچێت ، هەموو لەشی خاوو دەبێتەوە ، لەوانەش كاژێر واتا (( کاجیڕە )) وە زمان وە زمانۆكەى دەنگ ، لەوكاتەدا زمان بەرەو ناوەوە هەڵدەگەرێتەوە وەڕێرەوەی هەوا ( هەناسە دان ) دادەخات ، واتا زمان دەکەوێتە ناوو بۆڕی هەوا ( هەناسەدان )

هۆکارەكانى زمان قووتدان :

زەبر بەركەوتنى سەرو هەژاندنى مێشک ، ئەوەش دەبێتە مایەی ناتەواويی لە ئەنجامدانى ئەركى مێشک و زيادبوونى شەپۆلە كارەباييەكانى مێشك و شپرزەیی كارى كۆئەندامى دەمار و دواتريش قووتدانەوەى زمان .

لەوانەیە زەبرێک بەر مل بكەوێت و كاردانەوەيەكی پێچەوانە ڕووبدات وە لە ئەنجامدا زمان بەرە و ناوەوە هةڵدەگەڕێتەوە ودەکەوێتە ناوو ڕێرەوى هەناسە .

لە ئەنجامى زەبر بەركەوتنى تووندى كاژێرى خوارەوە ، يان بەريەك كەوتنى ڕاستەوخۆ لە گەڵ ياريزانێکى تر و بەربوونەوە سەر زەوى .

ناڕێکى لە كارى سووڕى خوێن وەک ( لەرزينى گوێچکۆڵە) كە دەبێتە مايەى شپرزەیی لەكار و فەرمانى ماسوولكەكان .

دابەزينى ئاستى شەکر لە لەش .

كەموكورتى لە ڕێژەى بوونى هەندێ تووخمى پێويست لە ناوو لەش وەكو ( پۆتاسيۆم ، سۆديۆم ) .

هيلاكى زۆرى جەستەیی ياريزان يان هەر کەسێکی تر كە دەبێتە مایەی ماندووبوونى مێشک و دواتر لە كاركەوتنى كۆئەندامى ناوەندیی دەمار كە شەپۆلى جووڵە دەداتە زمان .

فرياگوزاريی سەرەتایی زمان قووتدان :

پێويستە فرياگوزار ئارام و هێمن بێت .

لاركردنەوەى سەر بۆ دواوە و كاژێر واتا (( کاجیڕە )) بەرەو سەرەوە بەرز دەکرێتەوە .

كردنەوەى دەم بە جووڵاندنى كاژێر واتا (( کاجیڕە )) ی خوارەوە بەرەو خوار .

دەرهێنانی زمان بە ڕێگەی ڕاکێشان ( هەردوو پەنجەى گەورە و شايەتمان وەکو گيرە دەخرێنە دواوەى زمان وبەرەو دەرەوە كێش َدەکرێت ) .

باشترە دارێك يان هەر شتێكى پاكى تر بە کاربهێنرێت بۆ وەڕگێڕانى زمانى لە بريتى په‌نجەكان ، ( ئەوە سەلامەتترە بۆ فرياگوزارەكە ) چونكە لەوانەیە توشبووەكە دەمى دابخات و پەنجەكانى فرياگوزارەكە بقرتێنی ،
بۆيە باشترە پەنجەكان نەخرێنە ناوو دەمى توشبووەكە چونكە ماسوولکەی زمان بەهێزە وە ( ليكاوى ناوودەميش يارمەتيدەر نيیە بۆ ئەو کارە .

ئەگەر زەحمەت بوو ئەوە بكرێت ، دەبێت ( بۆڕیەک ) بخرێتە ناوو ڕێڕەوی هەواى كەسەکە بۆ ئەوەی هەناسە بدات تاكو كێشەكە چارەسەر دەكرێت .

وەئەگەر بەو شێوازانەى سەرەوە چارەنەكرا وە دەتزانى دەتوانى گيانى كەسەكە ڕزگاربكەيت .

دەبێ بۆڕى هەناسەى كوون بكەيت وبۆڕيەكى هەناسە پێدان ببەيە ژوورەوە تاكو كەسەكە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە. !

Back to top button