ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و پەشیمانی ئەردۆگان و رۆحانی و عەلی باپیر

یاد سرێشمەیی

دوای ئەوەی لە ۲٥/۹/۲۰۱۷ هەرێمی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا، ئاکامی دوای دەنگدانی هاونیشتیمانیان ئەگەر سەرکەوتنی گەورەی پرۆسەیەکی بەدواوە بێت، سەرکەوتنێکی دیکەی کەم بارەبووەوەی نێو درێژای مێژووی کوردە کە ریفرادۆم کۆدەنگی و یەکدەستی گەلی کوردستانی تێدا بیندرا کە ئەگەرەکانی وەڕاستگەڕانی ئامانجە راستەقینەکەی لە سەرکەوتن نزیک کردەوە.

ڕوونە کە ئاستەنگ دروستکردنی بەردەم کورد لە گەیشتن بە ئامانجە ڕەواو یاسای و شەرعیەکەی، ئەگەر ڕەهەندێکی ناوخۆیی هەبووبێت ئەوا چەندین ڕەهەند و هۆکاری دەرەکیش ئامادەن و بە درێژایی مێژوو بوونیان هەبووە، بۆیە دواکەوتووین لەپێکانی ئامانجەگەورەکە، بەڵام لێرە پرسیارێک قوتدەبێتەوە کە لە درێژایی وتارەکە وەڵامت دەستدەکەوێت، ئەرێ کامە هۆکار زێدەتر پرۆسەکەی ئاستەنگ کردووە.

ئەوکاتەی ئێمە لێرە کەمپین و کەرنەڤالی سەرخستنی پرۆسەکەمان دەکرد، لە وڵاتانی تورکیا و ئێران دەیان و سەتان وتاری لێوڕێژ لە هەڕەشەیان دژ بە هەرێمی کوردستان دەدا، خۆ ئەگەر وتارەکانی ئەوان لەوساوە تائێستا ببوونایە کردار یان بیانتوانیبایە لە واقعدا بەجێی بگەیێنین، نەک کیانێک بەناوی هەرێمی کوردستان بمێنێت، بەلکو ئێرە وێرانەیەک بوو، بەڵام ئیرادەو بەردەوامی لە سەر رێگای سەربەخۆیی گەلی کورد بێ گوێدانە هەڕەشەکان، وای کرد تەنانەت نەتوانن بەڕوودا داخستنی سنورەکان و ڕێگری لەهەناردەکردنی نەوت و هێڕشکردنە سەر هەرێم درێژە پێبدەن، ئەگەر قسەی ئێستایان وەرگرین هەریەکە لە تورکیا، ئێران، عێراق، بە دۆڕاوی ململانێکان لێی چونەتەدەر، زوو لە بڕیارەکانیان پەشیمان بوونەوە.

ئەگەر چی عەلی باپیر بەشداری ریفراندۆمی کرد، بێگومانم لەوەی لەژێر فشار و ئەو باوەڕە بووە کە لەگەلی بێت یان نا پرۆسەکە بە ئەنجامدەگات، پێشوازی بەرفراوانی خەلکیش ئەوەی پێیان گوتبوو کەبە سەرکەوتووی پرۆسەکە بەکۆتادێت، بەڵام دوای سەرکەوتنی ریفراندۆم و زیادبوونی فشارەکانی سەرهەرێم، ڕوونتربڵێم دوای خیانەتی۱٦ـی ئۆکتۆبەر کە بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لە ئەنجامی خیانەت و گەلەکۆمەی هەرێمی داگیرکرا، عەلی باپیر، بە دژایەتی کردنی ریفراندۆم دەیویست پاکانە بۆ نەیارانی سەربەخۆیی کوردستان نیشانبدا، ریفراندۆم بچووک بکاتەوە ئاستی تێگەیشتنە نەتەوەییەکانی، بۆ ئێرانیش وای وێنابکات کە بەشداریەکی نابەدڵ و ناچاریانەی لەو پرۆسەیەدا کردووە.

ئێستا روونە کە ئەردۆگان و ڕۆحانی و عەبادی، دژ بەو پرۆسەیە هەموو هەولێکیاندا ڕاستگۆبوون لەگەڵ گەلی خۆیان و تەنانەت کوردستان کەدژ بە ریفراندۆمن، بەڵام عەلی باپیر، دوو ڕووانەو ناڕاست لەگەڵ گەلی خۆی و ئێران دەرکەوت، خۆ ئەگەر راستدەکات یان نابێت لەبەر کورد دژ بە ئیرادەی ٪۹۳ خەلکی بوەستێتەوە، یان لەبەر ئێران نابی بەشداری ریفراندۆمی کردبا، لە نموونەی هاوشێوەی عەلی باپیر کە لە هەموو قۆناغەکانی مێژووی کورد بوونیان هەبووە، من هۆکارە ناوخۆییەکان و عەلی باپیرەکان بە سەرچاوەی یەکەمی هەموو گڵان و کەوتنێکی گەلی کوردستان دەبینم.

 

Back to top button