له‌باره‌ی چیرۆكی خۆشه‌ویستی پیاوه میسری و ژنه فه‌ره‌نسیه‌كه
خواكوڕك
چيرۆكى خۆشەويستى تەها حوسێن كه نازناوی (عميد الأدب العربى) هه‌یه بۆ سوزانی كچه فه‌ره‌نسی و زنخیره ڕووداوه‌كانی یه‌كترناسین و تا قوناغی هاوسه‌رگیریان، واتای لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی و ڕۆحی نێوان هه‌ردوو رۆخه‌كه‌ی ده‌ر‌یای سپی ناوه‌راست به هه‌موو مانا جوان و ناوازه‌كه‌ی كه هه‌موو دونیای ئازاد و پێنووسی وێژه و هۆزان و هونه‌ری ناوچه‌كه و جیهان شانازی پێوه‌ده‌كات.
چيرۆكى خۆشەويستى تەها حوسێن و هاوژينەكەى سوزان بريسۆ، يەكێكە لەو چيرۆكانەى خۆشەويستى كە ستەمێكى زۆرى لێكراوە، بە بۆچونى ساكارى ئێمه ئەم چيرۆكە يەكێكە لە هەرە جوانترين چيرۆكەكانى عيشق كه مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به خۆیه‌وه بینیبێتی.
چيرۆكى خۆشەويستى هاوسەرگيريەكى ئەستەم، به‌ڵام زۆر ناوازه، كە بنياتنراوە لەسەر جیاوازی قوڵ و جوداخوازى كولتوری، جیاوازی بە هەموو ماناكانی ئاینی و كولتوری و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تیه‌وه.
تەها، ميسرى بوو كەچى سوزان فەرەنسى بوو، تەها موسڵمان بوو، كەچى سوزان كريستيان بوو، تەها لە خانەوادەيەكى هەژاربوو، كەچى سوزان لە خانەوادەيەكى ئەرستۆكراتى بوو، تەها رەنگ گەنمى و كوێربوو (هەردوو چاوى كوێربوو) سوزان سپى و پەمەيى و قژ زەرد و چاو شين بوو، و ته‌ها ته‌نها به ده‌نگ هه‌ستی به سوزان ده‌كرد، سوزان به گشت هه‌ست و خۆشه‌ویستی.
لەگەڵ هەموو ئەو جوداوازييانە هاوسەرگيرييان بۆ ماوەى ٥٦ ساڵ بەردەوام بوو تاكو كۆچى دوايى تەها حوسێن، دوو منداڵيشيان هەبوو (ئەنيس و ئەمينە) تەنێ لە دواى كۆچى دواييش خۆشەويستيى هەر مايەوە و سوزان هەڵسا بە نووسينى كتێبێك بە ناوى (لەگەڵ تۆ).
سوزان ته‌واوی سات و ڕووداوه‌كانی ژیان و ڕۆژانه‌ی خۆیانی تێدا نووسیوه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به هه‌ر هه‌ست و خۆشیه‌كی عاشقانه، ئاماژه به چه‌نده‌ها له‌مپه‌ر ڕێگری ده‌كات، به‌ڵام هێز و بوێری ئه‌و عشقه هێنده به‌هێزه هه‌موو سنووره‌كان ده‌شكێنێت و میژوویه‌ك تۆمار ده‌كات كه ته‌واوی مرۆڤایه‌تی وه‌كو نمونه‌ی عیشقیكی مه‌حاڵ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو و به‌هێز باسی بكات.
سوزان رادەبەدەر جوان بوو، لەگەڵ ئەوەى تەها حوسێن رۆژێك لە رۆژان نەيديتبوو، بەڵام عاشقى بوو، ئەويش هەرگيز گرنگى بەوە نەدا كە تەها هەردوو چاوى كوێرە ـ رۆحەكان ئاوێتەى يەكترى ببوون، ئەمە بريتيە لە خۆشەويستييەك كە پێويستە وا بێت.
سه‌رچاوه/ مصر المدنيه