کەشناسی هەرێمی کوردستان کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی کەمێك باران ھەیە و ئاسمانیش بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی به‌فر هه‌یه‌

Back to top button