دوای وازھێنان لە جگەرە ئەم ڤیتامینە بخۆ

زۆرجار ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن، ھەوڵی وازھێنان لە جگەرە دەدەن، بەلام ناتوانن سەرکەوتوو بن، رەنگە زۆر ڕێگاش بگرنە بەر، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت، جەستەیان پێویستی بە نیکۆتین دەبێت و بۆ لای جگەرە دەڕۆنەوە.

لام کاتەدا باشترین ڕێگا، خواردنی (ڤیتامین C) دەبێت، کەواتە ھەرلەو کاتەوەی بڕیاری وازھێنان لە جگەرەت دا، دەست بکەن بە خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی ڕێژەیەکی زۆر لەو ڤیتامینەیان تێدایە، چونکە ئەو ڤیتامینە بەزووترین کات جەستە لە نیکۆتین پاک دەکاتەوە.

بەشێک لەو میوانەی (ڤیتامین C)یان تێدایە: کیوی، پرتەقاڵ، لیمۆ، ئەناناس، شلیک (فەراولە)، پەتاتە، تەماتە، برۆکۆلی، بیبەری سەوز و سپێناخ.

Back to top button