تەنیایی چ کێشەیەك بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات؟

زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە تەنیایی و گۆشەگیری تەنیا گرفتی دەروونی دروست دەکات و کاریگەری نییە لەسەر تەندروستیی جەستە، بەڵام ئەو کێشە دەروونییانەی تەنیایی دروستیان دەکات، کاریگەری لەسەر تەندروستیی جەستە دروست دەکات.

تەنیایی سترێس پەیدا دەکات، ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبوونی ڕێژەی دەردانی ھۆرمۆنی کۆرتیزۆل، کە ئەگەر بەردەوامی ھەبێت، کێشەی تەندروستی بۆ زۆرێک لە بەشەکانی جەستە دروست دەکات، لە کۆتاییدا ڕەنگە ببێتە ھۆی نەخۆشیی دڵ و شەکرە.

مرۆڤ کاتێک تەنیایە، کات و تاقەتی گەڕانی نییە بە دوای خواردنی جۆراوجۆر، بەمەش بەردەوام شتە سادەکان ھەڵدەبژێرێ، کە جۆرێکی دیکەی مەترسییە بۆ جەستە و نەبوونی بەرنامەیەکی تەندروست بۆ نانخواردن، حەزنەکردن بە وەرزش لە تەنیاییدا، دووبارە کێشە دروست دەکات و جەستەیەکی ناڕێک و بێھێزمان بۆ دروست دەکات.

Back to top button