ئەو خواردنانەی رێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکەن

بەردەوام بەکارهێنانی دەرمان بێگومان زیانی هەیە، باشترە بایەخی زیاتر بە رێگا سروشتییەکان بدەیت و خواردنی تەندروست هەڵبژێریت.

ماڵپەڕی yasmina ئەو خواردنانە دەخاتەڕوو کە هاوسەنگی شەکری خوێن دەپارێزێت:

1-گەڵا سەوزەکان، وەک سپێناخ بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ڤیتامین و ریشاڵی تێدایە، کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شەکر، هاوکات شەکری خوێنیش هاوسەنگ دەکاتەوە.

2-ماسی سەلەمون، کە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگاسێ، پرۆتین، کانزاکان، هاوکات مێشک دەپارێزێت، هەربۆیە گرنگە هەفتانە سێجار بیخۆیت.

3-بروکلی، رێژەیەکی باش ریشاڵ و ڤیتامین بی شەش و کرۆمینیۆمی تێدایە، کە وادەکات زیاتر هەست بە تێری بکەیت و ئارەزووی خواردنی شیرینی و چەوریت کەمبێتەوە، جگەلەوەش دەروون ئارامدەکاتەوە.

4-دارچینی، دەوڵەمەندە بە کرۆمینیوم، کە رێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و هاوسەنگی دەکات.

5-خەیار، بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە، کە رۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی رێژەی شەکری خوێندا.

Back to top button