كەی تای منداڵ مەترسیدار دەبێت ؟

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە (37) پلەی سەدی دوا پلەی ئاسایی جەستەی منداڵە، لەو پلە بەسەرەوە نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشییەك لە منداڵەكەدا، پێویستە زۆر ئاگاتان لە منداڵەكانتان بێت و لە كاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەشیداو بەهیچ شێوەیەك چاوپۆشی لێنەكرێت و زوو چارەسەر بكرێت.

بۆچی منداڵان پلەی گەرمی لەشیان بەرزدەبێتەوە ؟؟

ساردی و ئەنفلۆنزا، هەوكردنی قوڕگ، هەوكردنی بۆری میز، هەوكردنی بۆری سنگ و هەناسە، تووشبوون بە ڤایرۆسێكی تایبەت بە پێست، یانیش نەخۆشی دەست و پێ، هەروەها زۆرجار منداڵ دوای وەرگرتنی پێكوتە تای لێ دێت، هەروەها نەخۆشییە باوەكانی ناو منداڵ دركەومێكوتە.

زۆر ئەستەمە لەلای دایكان و باوكانەوە كە كۆرپەكەیان ببینن بگری و لەشی زۆر گەرم بووبێت، ئەمەش وا لەدایكان و باوكان ئەكات كە زۆر دوودڵبن و بشلەژێن بۆیە ئاسانترین رێگە بۆ دڵنیابوون لەمنداڵەكەیان پێوانەكردنی پلەی گەرمی لەشی منداڵەكەیانە بە گەرمی پێو، ئەگەر پلەی گەرمی لەشی مناڵەكەیان لەم حاڵەتانەدابوو دەبێت بە زووترین كات دكتۆر ئاگادار بكرێتەوە.

  1. ئەگەر كۆرپە تەمەنی لە سێ‌ مانگ بچووكتر بووە پلەی گەرمی لەشی (38°C) یان (101°F) یان زیاتر بێت.
  2. ئەگەر كۆرپە تەمەنی لەنێوان (3) مانگ بۆ (6) مانگدا بێت وە پلەی گەرمی لەشی (39°C) یا (102°F) یان زیاتر بێت.
  3. ئەگەر كۆرپە تەمەنی لە (6) مانگ زیاتر بێت ئەوە زووتر هەستی پێدەكرێت، چونكە منداڵ زیاتر بیانوو ئەگرێت و سەردەنێتەوە.

بۆ چارەسەركردن و دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی منداڵ:

  1. ئەگەر منداڵ تای هەبێت پێویست و زۆر گرنگە كە ئاوو شلەمەنی زۆری بدرێتێ ئەگەر منداڵەكەش تینووی نەبێت، هەردەبێت برێكی كەم ئاوی بدرێتێ بۆ ئەوەی رێژەی شلەی لەشی كەم نەبێتەوە.
  2. پێویستە هەمیشە منداڵەكە فینك بێت بۆ نموونە ئەگەر منداڵەكە خەوتبوو بە چەرچەفێكی تەنك دابپۆشرێت و پێیدا بدرێت نەك بەتانی ئەستوور دابپۆشرێت.
  3. پلەی گەرمی ژوور (18°C) بێت ئەگەر پێویستی كرد پەنجەرە یاخود فێنككەرەوە دابنرێت.
  4. بەچاودێری پزیشك (paracetamol یان ibuprofen) پێی بدرێ، بەڵام نابێت هەردووكی بەیەكەوە پێبدرێت لە یەك كاتدا.
  5. بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی منداڵ دەتوانرێت منداڵەكە بشۆرێت بە ئاوی شلەتێن.
  6. كەمكردنەوەی جلی زۆر لەبەری و لابردنی دایبی یارمەتی دابەزینی تا دەدات.

تێبینی:

  1. هەندێك جار لەگەڵ تادا چەند نیشانەیەكی تر دەردەكەوێت، كە ئەوانیش رشانەوەو سووربوونەوەی پێست و دەركەوتنی زیپكەی بچووك لەسەر پێست و هەناسەتووندی و گەشكەو فێ‌، كە لەم حەڵەتانەدا پێویستە بەزووترین كات دكتۆر بیبینێت.
  2. هۆكاری دروستبوونی تا هەندێك جار دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشیە بەكتریاییەكان.
  3. هەوكردنی پەردەی (meningitis) : هەوكردنی پەردەی پارێزی چواردەوری مێشك دەگرن لەگەڵ دڕكەپەتك.
  4. ژەهراویبونی خوێن (septicaemia) : هەوكرنی خوێن.
  5. هەوكردن كۆئەندامی میز.
  6. هەوكردنی سییەكان (pneumonia).
Back to top button