بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە كاتەكانی پاش نیوەڕۆدا لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.