ئه‌مانه بكه و به ماوه‌ى مانگێك كێشى له‌شت داده‌به‌زێت
ئێستا له سه‌رانسه‌رى جیهاندا، یه‌كێك له كێشه هه‌ره باوه‌كانى خه‌ڵكى قه‌ڵه‌وییه، كه چه‌ندین ڕێكارى جیاواز بۆ دابه‌زاندنى كێش هه‌ن، به‌ڵام ماڵپه‌ڕى (بۆڵدسكاى)، كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ته ته‌ندروستییه‌كان، ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، كه چه‌ند ڕێكارێك هه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كێشى له‌شیان زۆره، بۆ ماوه‌ى مانگێك جێبه‌جێى بكه‌ن، زووتر كالۆریی زیادى نێو له‌شیان، دهستووتینن و كێشى له‌شیان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زێت، ئه‌و ڕێكارانه‌ش بریتین له:
1 – كه له خه‌و هه‌ڵسایت، به‌ر له‌وه‌ى ژه‌مه خۆراكى به‌یانى بخۆیت، وه‌رزش بكه.
2 – دواى وه‌رزشكردن، ژه‌مه خۆراكى به‌یانییان بخۆ، چونكه نه‌خواردنى ژه‌مه خۆراكى به‌یانییان، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى قه‌ڵه‌وبوون.
3 – دواى نانخواردنى به‌یانی، هه‌وڵ بده به‌پێ بڕۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه هه‌موو ڕۆژێك ده‌چیت، ئه‌گه‌ر ڕێگاكه‌ت دوور بوو، به ئۆتۆمبێل بڕۆ، به‌ڵام هه‌ر له‌شوێنه‌كه‌دا، كاتێك بۆ پیاسه‌كردن دابنێ.
4 – بنێشتى بێ شه‌كر بجوو، چونكه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى سووتاندنى كالۆریی زیادى نێو له‌ش.
5 – ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ئاو بخۆره‌وه.
6 – كاتێك ژه‌مه خۆراكى ئێواره‌ت خوارد، نیو كاتژمێر پیاسه بكه.
7 – شه‌وان زوو بخه‌وه.