كه‌شناسی سەرجەم ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. سبەی دووشەممە 25ی 3ی 2019 …

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەور و باراناوی دەبێت، ھەندێک جار ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەور و بارانبارین دەبێت، لە ھەندێک کات و ناوچەدا باران بە لێزمە دەبارێت و ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

Back to top button