کەشناسی ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.. بە نیازی گەشت و سەیرانی؟ سبەی ھەینی 5/4/2019..

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی پچڕ پچڕ دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

Back to top button