شه‌ش ئامۆژگاری گرینگ بۆ وازهێنان لە خواردنی نینۆکەکانت

خواردنی نینۆکەکانت رەفتارێکی خراپ و ناتەندروستە، کە لە ئەنجامی دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوە و ناجێگیری دەروونت خوی پێوە دەگریت.

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان 50%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 10-18 ساڵەوەیە، تووشی ئەم خووە خراپە بوون، هاوکات 23%ی هەرزەکاران واتە لە 18-22 ئەم حاڵەتەیان هەیە، بەڵام لە 30ی بەرەو ژوور ئەم رێژەیە کەمترە و 10% زیاتر نابێت.

بۆ ئەوەی واز لەم رەفتارە بهێنیت، ئەم پێنج خاڵە پەیڕەوبکە:

1-بەردەوام نینۆکەکانت چاک بکە، رێگامەدە درێژبێتەوە یان بیڕازێنەرەوە بۆ ئەوەی دەستکاری نەکەیت.

2-خۆت بەدووربگرە لەهەموو ئەو هۆکارانەی تووشی دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەت دەکەن، یان ئەنجامدانی ئەو رەفتارانەی ئارام دەکاتەوە، بە نمونە وەرزش.

3-خواردنێکی تون یان تام ناخۆش بدە لە نینۆکەکانت، بۆ ئەوەی نەیخۆیت.

4-کاتێک دەست بەتاڵیت، بۆ ئەوەی سەرقاڵنەبیت بە نینۆکتەوە، هەوڵبدە مەلە یان سەما بکە یان وێنەکێشان هەر شتێکی دیکە سەرقاڵبکات.

5-خواردنێک دابنێ لە پاڵ خۆتدا تا بیخۆیت و پەنا بۆ نینۆکت نەبەیت، وەک میوە یان بنێشت یان چەرەس.

6-ئەگەر هەر نەتوانی زاڵبیت، ئەوا باشترە دەستکێش بەکاربهێنیت تا دەست بەرداری دەبیت.

Back to top button