‎چۆن خویندن بە منداڵەکەت دەکەیت؟

خواكوڕك
ستراكتۆرەكانی زانستی نوێ فێرمان دەكات چون بە میتۆد و رێكاری زانستیانەی بەكارھێنراوی وڵاتان و دامودەزگا زانستیەكان بە ئاسانترین شێوە منداڵەكانمان لەسەر خوێندن و خویندنەوە ڕابھێنین ، ھەموومان قوتابی بووین و دەزانین خویندن و دروستكردنی رۆحی ئەنجامدانی ئەركەكانی قوتابخانە چەند پرۆسەیەكی ئاڵۆزە، منداڵ لەم کاتانەدا ھەوڵی پاساوھێنانەوە و خۆدزینەوە دەدات بۆ نموونە سەریان دێشێت یان سکیان دێشێت و خەویان دێ و برسیانە، دەیانەویت هەر شتێک بکەن تەنها نەخوێنن، بەڵام تۆ زیرەک بە و ئەم شەش ڕێگایە بەکاربێنە تا کارت ئاسان بێت و بە میتۆد ژینگەیەكی دروستی خویندنیش فێری مبداڵەكانتان بكەن :
‎ڕێگای یەکەم
‎تاپێت دەکرێت زمانت شیرین بکە و قسەی خۆش بۆ منداڵەکانت بکە، بەکچەکەت بڵێ کە زۆر جوان و زیرەکە و ستایشی کورەکەت بکە، نەکەیت خۆت توورە بکەیت ، تۆ بەردەوام بە، تا وایان لێ دەکەیت خۆیان دێنە بەردەستت و ئامادە دەبن بخۆێنن .
 
‎ڕێگای دووەم
‎سەیری خشتەی وانەکانی منداڵەکت بکە بۆ ئەوەی بزانیت چی هەیە و پەڕەیەك بێنە و وانە بەوانە داوا بکە لە منداڵەکەت پێت بڵێت چ ئەركێكی قوتابخانەی هەیە، ئەو هەستەی پێبدە کە ئەو زانیاری گرنگت پێ دەبەخشێت و ئێوە بەیەکەوە کارێکی زۆر گرنگ دەکەن، ئەمە وادەکات متمانە بەخۆی و بەتۆش بکات.
‎کاتێک ئەرکی هەر وانەیەکیشتان تەواو کرد باخۆی خەتێک بهێنیت بەسەریدا و رەشی بکاتەوە، دڵنیا بە ئەم ڕێگەیە منداڵەکەت دڵخۆش دەکات و هانیشی دەدات زیاتر سوور بێت لە تەواوكردنی ئەوانی تر .
 
‎ڕێگای سێیەم
‎زۆرینەی منداڵەکان زوو بێزار دەبن، بۆیە واباشترە کاتی خوێندنی ماڵەوەی بۆ دابەش بکەیت، بۆ نموونە ئەگەر کاتی پەروەردە کردنەکە ٢ کاتژمێر بوو، ئەوا دابەشی بکە بەسەر ٤ جار و ئاگادارکەرەوەیەک بەکاربێنە و لەنێوان هەر نیو کاتژمێرێک با ٥-١٠ خولەک پشوو بدات، جا وازی لێ بێنە چی حەز پێیە لەو کاتە بابیکات، پێی بڵی ” ئەمە کاتی تۆیە، چیت حەز پێیە بیکە ئێستا”.
 
‎ڕێگاوی چوارەم
‎منداڵ زۆری حەزی بە رەنگە بۆیە لە کاتی پەروەردە کردن با قەڵەمی رەنگاو ڕەنگ بەکاربێنێت، بۆ نموونە ئەو وشانەی کە دەبێت ڕەنگڕێژ بکرێن با خۆی وشەکە ڕەنگ بکات یان هێڵی رەنگاو رەنگی بەژێردا بهێنێ. ئەمە یارمەتی دەدات لە بیری نەچێتەوە.
 
‎ڕێگاوی پێنجەم
‎ئەگەر منداڵەکەت زۆر خاو خلیچکە و درەنگ شت لەبەردەکات و هاوکێشە شیكاریەكان ھەژماربكات ، ئەوا کاتی بۆ دیاری بکە، بۆ نمونە ٥ خولەکی بۆ دابنێ تا هاوکێشەیەکی کەم بە یان کۆ شیكاریان بکات، با ئەمە وەکو یاری تۆپی پێ بێت واتە کاتێک ئەرکێکی لەکاتی خۆی ئەنجام دا پێی بڵی کە ئەو گۆڵیکی کردووە.
 
‎ڕێگاوی شەشەم
‎بۆردێک تایبەت بکە بەو وشە و دێر و زانیارییانەی کە منداڵەکەت لە یادییان دەکات، هەموو ڕۆژ لەبەردەم تەختەکە بووەستن و ١٠ خولەک بۆ دووبارەکردنەوەی زانییارییەکان تەرخان بکەن، ئەمە مێشکی منداڵەکە بەهێز دەکات و ئەو هەستەی ناداتێ کە بیرکۆڵە یان تەمبەڵە و تۆش لەو سەرئێشەیە رزگارت دەبێت.
سەرچاوە
‏ Parents. Com
Back to top button