زیانەكانی حەبی دیكسۆن

دیكسۆن یەكێكە لەو جۆری حەبانەی كە بۆ زیادبوونی كێش بەكاردێت، بەتایبەت لای ئەو كەسانەی كە كێشیان لاوازە ئارەزووی خواردنیان نییە، پەنا دەبەنە بەر خواردنی حەبی دیكسۆن كە پێكھاتووە لە ھایدرۆكۆرتزین، كە رووخسار و لەشی مرۆڤ قەڵەو دەكات بەڵام چەند زیانێكی ھەیە.

حەبی دیكسۆن چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، مرۆڤ تووشی چەندین كێشەی تەندروستی دەكات لەوانەش.

لاوازبوونی لایەنی سێكسی.

ئێسك و ماسولكەكان لاواز دەكات.

پۆتاسیۆم لەلەشی مرۆڤ كەم دەكاتەوە.

دەبێتە ھۆی كۆبوونەوەی ئاو لە سییەكان.

دروستبوونی پەڵە لەسەر پێست.

دروستبوونی چەوری ژێر پێست.

دروستبوونی ئازار لەپشت و، ئەژنۆدا.

Back to top button