شه‌وی دوێنێ ریال مه‌درید چی كردووه‌

خواكوڕك

له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌فته‌ی پانزه‌یه‌مینی گه‌ڕی یه‌كه‌م له‌ خولی ئیسپانی، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه‌، یاریه‌كی ئاگرین به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ خوله‌كی 50 گۆڵی یه‌كه‌می ریال مه‌درید له‌لایه‌ن مۆراتا تۆماركرا، پاشان یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ له‌ ده‌قه‌كانی 63 و 65 دووگۆڵی له‌رێگه‌ی جیسۆلۆ تۆماركرد، له‌خوله‌كی 84 جارێكیتر ریال له‌رێگه‌ی یاریزانی لاو ماریانۆ گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی تۆماركرد.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌واداران و پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێ، بوونی گۆڵه‌كه‌ی رامۆس بوو بۆ جاری چواره‌م له‌ دوا خوله‌كه‌كانی یاری، كه‌ ئه‌مجاره‌ش گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌خوله‌كی 90+3 تۆماركرد و یانه‌ی ریال مه‌دریدی له‌ شكست رزگاركرد.

Back to top button