زیانه‌كانی زۆرخواردنی كاڵه‌ك
کاڵه‌ك: گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی
زیانه‌کانی زۆر خواردنی کاڵه‌ك
له‌گه‌ڵ تام و چێژ و بۆنه‌خۆشه‌که‌ی: کاڵه‌ک به یه‌کێک له میوه نایابه‌کان داده‌نرێت که گه‌لێک سوودی ته‌ندروستی هه‌یه که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
1- خۆپاراستن له له شێرپه‌نجه چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی کارۆتێن که به‌رگری خانه شێرپه‌نجه‌یه‌کان ده‌کات و ڕێگری ده‌کات له بڵاوبوونه‌وه‌یان : هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌یه له تووش نه‌بوون به شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان.
2- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش : چونکه بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایه.
3- ڕێگری کردن له وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و تینوویه‌تی : به‌شی زۆری له ئاو پێک هاتووه.
4- باشکردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و که‌م کردنه‌وه‌ی دڵه‌کزێ و قه‌بزی.
5- ڕێگری کردن له مه‌ینی خوێن و جه‌ڵته و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
زیانه‌کانی زۆر خواردنی کاڵه‌ك :
1- زۆر خواردنی کاڵه‌ک به به‌رده‌وامی ڕه‌نگه ببێته هۆی تووشبوون به که‌ڕووی ڕیخۆڵه‌کان.
2- ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه یان هه‌وکردنی درێژخایه‌نی ڕیخۆڵه‌کان پێویسته ڕۆژی یه‌ک په‌رداخ زیاتری لێ نه‌خۆن.