فەرمی .. ڕیال مەدرید گرێبەستێکی تازەی ڕاگەیاند

لە میانەی هەوڵەکانی یانەی ڕیال مەدرید بۆ تۆکمە کردنی ڕیزەکانی یانەکە بە یارزانی لاوی بەهرەمەند یانەکە گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ ئەستێرەیەکی یانەی مەلەگە واژۆ کرد.

لەم بارەیەوە یانەی مەلەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند کە (هۆگۆ فاییخۆ)ی باڵی چەپی یانەکە کە تەمەنی 19 ساڵ دەبێت، بە فەرمی پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە دەکات، یاریزانەکەش لە لایەن خۆیەوە نامەی ماڵئاوایی خۆی بۆ هاندەرانی یانەی مەلەگە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاوکردبووەوە کە تێیدا یاریزانە لاوەکە دەڵێت” ئەو کارەم کرد کە بەرژەوەندی خۆم و خانەوادەکەمی تێدا بوو، بەم شێوەیە دەتوانم بەرەو پێش بڕۆم و ئاستم باشتر بکەم.

ئەوەی جێی سەرنجە لەو گرێبەستە ئەوەیە کە ڕیال مەدرید ڕایگەیاندوە کە یاریزانەکە لە ژێر سەرپەرشتی زێدان مەشق ناکات و ناچێتە تیپی یەکەم یان دووەمی ڕیال مەدرید بەڵکۆ یاریزانەکە بە خواستن دەچێتە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا تا ئەزموونی زیاد بکات و لە داهاتوو بۆ ڕیال مەدرید بگەڕێت.

Back to top button