تاقیکردنەوەی سیاسی لە کوێدا دەوەستێت؟
فازڵ میرانی
چیتر عێراق ئەو وڵاتە نییە کە بتوانێت لەوەزیاتر بەرگەی تێکشکانی سیاسی بگرێت، بە تایبەت لە سایەی ئەو چاوبەرەوژێریەی کە هێزەکان لەدژی یەکتر هەیانە، دەستەکانی ناو یەک ماڵی سیاسی ململانێی دەکەن و کار لەسەر یەکترشکاندنی یەکتر دەکەن، دەستێکیش داوای شەڕی دژی تیرۆر دەکات. هەروەها چیتر ناتوانرێت بەر بگیرێت بەو سەرەوژێر بوونە مەبەستدارەی کە لە گوتاری سیاسیدا هەیە، بەشێوەیەک کە تێگەیشتن لە دەسەڵات تیایدا تێر قسەکردنێکی بە بەمەبەستە لەدژی هاوبەشە سیاسیەکان ، کە لەڕێگەوە ئاگرلەژێر پێێاندا بکرێتەوە، ئەویش لەڕێگەی دەستگرتن بەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن کەلەلایەن دەوڵەتەوە کۆمەکی دارایی دەکرێت، لەگەلیشیدا دەستگرتن بەسەر ناوەند و پێکهاتە جیاجیاکانی دەوڵەت، کەبەشێوەیەک پەیکەرەکەی داڕێژراوە هیچ شوێنێک نەماوەتەوە بۆ ئەوەی لەسەر هەڵەکانی بوەستیت.
عێراق لە هەموو گۆڕانکارییە سیاسییەکانیدا، کاتێک دەسپێشخەری دەکات بۆ هەنگاوێک بۆ پێشەوە، دەیان هەنگاو دێتە دواوە لەهۆی ئەو تێچوونە سیاسی و تاکەڕەوانە لە کارکردندا کە هیچ بەرهەمێکی نەبووە جگە لە بەرهەمهێنانی یادەوەرییەک لە جەنگو برسیکردن و پاشەکشە، لەگەڵ ئەوەشدا دیاردەی رەخنەگرتن لەدەسەڵات لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە ، پاشان هەندیک لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەستیانکرد بە تاقیکردنەوەیەک کەلەوەبەر خۆیان ڕەخنەیان لێدەگرت، بەڵکو هەندێکیان ڕۆیشتن بۆ چەسپاندنی ئەو سەرەو لێژبوونەوەیە ئەویش لە پێناو دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا، کەلەوەبەر لە پێناو بەرقەرارکردنی کاری سیاسیدا پشتگیریان دەگرت کە پێویست بوو سودی گشتی بهێنێتە ئاراوە بۆ هەموو وڵات بە تایبەت بۆ وڵاتێکی وەک عێراق.
لەوبڕوایەداین کەڵەکەبوونی پسپۆڕی سیاسی، کە پشێنەیەکی هەبوبێت بۆ وەرگرتنی ڕۆڵێکی دیاریکراو لە چوارچێوەی جومگەکانی کاری دەوڵەتدا، زۆر پێویست نییە کە بەرهەمی سەرکردەیەک بێت بە گوێرەی تایبەتمەندی و بارودۆخێک کە چیتر قبوڵکراو نییە نییە نەلە ناوخۆی نە لە هەرێمایەتی و نە لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا، لێرەدا دەتوانین بڵیین ئەو سەرکردەو رابەرە مێژووییانە کە پێداویستییەکان بەرهەمیان هێناوە شوێنی خۆی بۆ پاراستوون، ئەویش لەبەردوو هۆکاریەکێکیان خودیەو ئەویتریان بابەتییە ، کە هەردووکیان حاڵەتێکی زیندووە کە لە خەزینەی گەلەکەی و مانەوەی سەرچاوەی گرتووە.
ماوەی دەیەو نیوێکە قسەمان کرد ویستمان بڵێین بە قسەو کردار، کە بە هیچ شێوەیەک هەوڵ و ئامۆژکاری و وریاکردنەوەکانمان لە ناخماندا نەهێشتووەتەوە، سەبارەت بەو بەربەست و ڕێگرییانەی کە بوونەتە هۆی بەلاڕێدا بردنی ڕێگاکانی عێراق لە داهاتوویەکی باشتر بۆی، کە تا ئێستاش نەخشەی بنەڕەتیمان پاراستووە، بە تایبەت لەو کاتەوە کە هاوکار بووین و بۆ هاتنی داهاتوویەکی باشتربۆ خاک و گەلەکەی، بەڵام لامان ناخۆشە داهاتووی گەلەکەمان بدزرێت، وەک چۆن دوێنێی لێ دزرا، وەک ئێستاشی تیرۆرکرا،ئەویش بەهۆی تاقیکردنەوەیەک کەلەسەر لێتێکەڵ بوون لە تواناکان و پشت بکرێت لە ڕواڵەتەکانی جیاوازییەکانی نەتەوەوە، کە پێشتر پێغەمبەر بە رەحمەت ناویبردووە، بۆیە ناشێت کە ڕێگری لە ڕەحمەتێک بکرێت کە ببێتە خێر بەسەر هەموولایەکەوە، بۆیە باش نییە ڕێگری بکرێت لەڕەحمەت بۆئەوەی بەسەر هەمواندا بە خێر بڕژێت، نەک بسڕدرێتەوە بە بۆیاغی مەزهەبی یان قین و ڕقلێبوونەوەی تێکەڵبکرێت و بڵاوبکرێتەوە بەناو پێکهاتە جیاجیاکانی عێراقدا.
هیچ کورتکردنەوەیەک نییە بۆ ئەوەی مژدەیەکی خۆش بدات بە داهاتووی عێراق، ئەگەر بێت و ئەو حاڵەتی ئێستا ئەو شێوەی خۆی بمێنێتەوە و ببێتە هۆی ململانێ و ناکۆکی و پەراوێزخستنی یەکتر لە لوتکەی هەرەمی سیاسییەوە بۆ ئەوەی لەو پەرچە کردارانە بدرێت کە لە ڕێزەکانی خوارەوە دەردەچێت، تا دەگاتە دوژمنایەتی تاک بەهی ئینتیماوە.
هەروەها نابێت و قبوڵکراو نییە کە شوێنی سپیکردنەوەی هەڵەکان بە دەستێکی دەستڕۆیشتوو بشۆرێت، ئەویش لەڕێگەی چاندنی دڕکی سیاسی لە دەروونی عێراق و ناوخۆی هێمنترین قەوارەی عێراق کە هەرێمی کوردستانە.
سەرۆکی هەرێم هەمییشە داوایکردووە و کاریکردووە ە پێناو ئەوەی عیراق ناوچەکانی ناکۆکی و ئاڵۆزی جێبهێڵێت، ڕۆڵی خۆی بینیوە بەشێوەیەک کە لەگەڵ شوێنەکەیدا بگونجێت، یاخود ئەوەی کە پۆستەکەی دەیخوازێت، بەڵام تاقیکردنەوەی سیاسی دژی عێراقییەکان بەر لە سیاسیەکانی، گەڕایەوە بۆ ئەوەی کاربکات لەسەر بەرژەوەندییەک کە جگە لە زیادبوونی کورسییەک یان دوو کورسی پەرلەمانی زیاد ناکات، لە کاتێکدا باجەکەی خوێن و خاک و سەروەت و سامانی عێراقییەکانە.