زەنگی مەترسییەكی داهاتووی مۆز لێدرا

هەرچەندە بە چاوەڕوان نەكراو دێتە بەرچاو، بەڵام مۆز خەریكە لە ناو دەچێت، هەر بەم هۆكارەشەوە لێكۆڵەران خەریكی لێكدانەوەی ڕێگەچارەن بۆ بەرگری لە لەناوچوونی ئەو میوە بەنرخە.

ماڵپەری سان سەت بڵاویكردۆتەوە، مەترسی لەناوچوونی مۆز مەترسیەكی گەورەیە بۆ وەرزێران، جۆرێك قارچ بەناوی (ترۆپیكاڵ راس چوار)، مەترسیەكە بۆ مۆزە پاشكەوتەكانی كاوندیش یا مۆزە ئاساییەكان كە لە سەرتاسەری جیهان ناسراوە، (گرۆس میشێل) دوایین جۆری مۆز بوو كە لەناوچوو كە لە چاو مۆزەكانی كاوندیش خۆشەویست ترو لە باری كوالیتیشەوە باشتر بوو.

ئەو قارچە كە بە ناوی نەخۆشی (پاناماش) ناسراوە، هێرش دەكاتە سەر ڕیشەی گیاكەو پێش گەشەكردنی لە ناوی دەبات، لەلایەكی تریشەوە چۆن مۆزەكانی كاوندیش وەكوو پاشماوەی جۆرەكانی تر تێكەڵ نەكراون، بە ئەگەری زۆرەوە پاشكەوتەكانی لە سەرتاسەری جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو كەم ببێتەوە.

بەڵام بەپێی هەڕەشەیەك كە مۆزەكانی خستۆتە مەترسییەوە، هێشتا لێكۆڵەران هیوایان هەیە، لێكۆڵەرانی كشتوكاڵ خەریكی دۆزینەوەی ڕێگەیەكن بۆ تێكەڵكردنی گشتی مۆز لەگەڵ گیاكانی تر تاكو بەم شێوەیە مۆزەكان لە بەرانبەر نەخۆشی پاناما پتەوتر بكەنەوە، بەم شێویە تایبەتمەندی چینێكی نوێ بە مۆزەكان زیاد دەكرێن.

Back to top button