بروكلی دژی 5 نه‌خۆشی مه‌ترسیداره‌

یه‌كێك له‌ سه‌وزه‌ به‌سوده‌كان كه‌ سه‌ر به‌ خێزانی قه‌ڕنابیته‌، پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ند مادده‌یه‌ك به‌سود كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌شی مرۆڤ دژی نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كان به‌ تایبه‌تی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

له‌ گرنگترین سوده‌كانی بروكلی كه‌ واده‌كات له‌ ژه‌مه‌كانی خواردندا به‌كاریبهێنیت:

1-به‌رگری دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
بروكلی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پێكهاته‌ی ئۆكسید و ده‌ردانی ئه‌نزیمێك كه‌ ده‌بَێته‌ هۆی ده‌ركردنی ژه‌هری له‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆڕمۆنی (ئه‌سترۆجین)، رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سنگ به‌تایبه‌تی و ده‌م و ددان و قوڕگ و شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ به‌ گشتی.

2-كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێنیان هه‌یه‌ ده‌توانن سود له‌ بروكلی ببینن به‌هۆی زۆری پێكهاته‌ی ڤیتامبن (k)، هه‌روه‌ها پۆتاسیۆم و ریشاڵه‌كان كه‌ یارمه‌تی باشبونی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌دات.

3-نه‌خۆشی دڵ و خوێن به‌ره‌كان
بروكلی رێژه‌یه‌كی به‌رز مادده‌ی (سلفورافینی) تێدایه‌، ئه‌م مادده‌یه‌ش كار ده‌كات بۆ چالاكردنی (nrf2)، كه‌ پڕۆتینێكی به‌سوده‌ بۆ وریاكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی خوێنبه‌ره‌كان دورخستنه‌وه‌ی له‌ گیران.

4-نه‌خۆشی شه‌كره‌
زانسته‌كان سه‌لماندویانه‌ كه‌ بونی مادده‌ی (سلفورافین) له‌ بروكلیدا،یارمه‌تی نه‌مان و رێگرتن له‌ دروستبونی ده‌فری خوێنینی بچوك ده‌دات كه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌رزی رێژه‌ی شه‌كری خوێنه‌وه‌ توoش ده‌بێت، هه‌روه‌ها بروكلی ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی توش بون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.

5-پێست
بروكلی پێستی مرۆڤ ده‌پارێزێت و به‌ گه‌شاوه‌ی ده‌یهێڵێته‌وه‌ به‌هۆی مادده‌ی گلوكۆرافانین كه‌ یارمه‌تی دیارنه‌مان و دواكه‌وتنی چرچی پێست ده‌دات و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین c و ئۆكسیدی بیتاكاورتین كه‌ سودێكی زۆری بۆ پێست هه‌یه

Back to top button