وێنە.. خوشکێکی تری لۆکه‌ زاهیر هاوسه‌رگیری ده‌کات

لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەی خوشکێکی بچووکی لۆکە زاهیر بڵاوکرایەوە و چۆتە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە، هاوکات (هەرێز زاهیر) کە لە کوردستان بە مۆنیکا ناسراوە وێنەی کچەکەی خۆی و هاوسەرەکەی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە.

“مۆنیكا ” کە لە راستیدا ناوی هه‌رێز زاهیرە‌ له‌ دایك بووی ساڵی 1991 له‌ دایك بووه‌ له‌ ئێستا له‌ وڵاتی سویسرا ده‌ژی، له‌ ساڵی 2015 هاوسه‌رگیری کرد و له‌و کاته‌شه‌وه‌ له‌ کاری هونه‌ری دوورکه‌وتووه‌ته‌وه‌ و وا باس کرا که‌ وازی له‌ کاری هونه‌ری هێنابێت.

هەروەها لۆکە زاهیر لەگەڵ مۆنیکا زاهیری خوشکیدا سەرەتا لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر دەستیان بەکاری هونەری کرد و هەر لەو ڕێگەیەشەوە لە کوردستان بەناوبانگ بوون.

Back to top button