بادەم باشترین جێگرەوەی نانی بەیانییە

خواردنی بادەم باشترین جێگرەوەیە بۆ ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن.

پرۆفیسۆر رودی ئۆرتیز لە زانکۆی کالیفۆرنیا، دەڵێت: “یەکەمجارە توێژینەوە لەسەر فێرخوازان بەوجۆرە دەکرێت، توێژنەوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، خواردنی بادەم جێگرەوەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن”.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە، بادەم بە چەوری بەسوود، پرۆتین، ڤیتامین ئی و مەگنیسیۆم دەوڵەمەندە، ئەمەش وادەکات ئەو خۆراکە بەسوود بێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و رێژەی کۆڵسترۆل. هەروەها سوودیشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی برسێتی و دابەزاندنی کێش.

توێژینەوەکە گروپێک لە فێرخوازانی جیاکردۆتەوە بۆ ماوەی هەشت هەفتە لە بری نانی بەیانی بڕی 56 گرام بادەمی داونەتێ، ئەمەش دەریخستووە، ئەو بڕە بادەمە، رۆژانە 320 کالۆری بەو فێرخوازانە بەخشیوە.

هەروەها پشکنینی خوێن و شەکرە بۆ ئەو بەشداربوانە کراوە  و دەرکەوتووە، رێژەی شەکر و فشاری خوێنی ئەو بەشداربوانە تەندروستربووە لەوانەی بادەمیان وەک نانی بەیانی نەخواردووە.

Back to top button