زێدان بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی لیگا دوو یاریزان دەکاتە قوربانی

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردوە بۆ هێنانی ئەستێرەیەکی یانەی سیڤییا دوو ئەستێرەی یانەکەی بکاتە قوربانی و بەیانە ئەندلوسییەکەیان بدات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “le10sport” فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە کە (ئۆکامبۆس)ی ئەستێرەی یانەی سیڤییا کە لە ناوەڕاست یاری دەکات سەرنجی زێدانی ڕاکێشاوە و داوای کردوە گرێبەستی لەگەڵ واژی بکەن، بەگوێرەی هەواڵەکە ریال مەدرید ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هێنانی ئەو یاریزانە هەر یەکەلە (سێرجیۆ ڕیگیلۆن) و (دانی سیبایۆس) بە سیڤییا بدات، ئۆکامبۆس کە تەمەنی 25 ساڵە لەم وەردەدا لە 29 یاریدا 12 گۆڵی کردوە و 3 ئاسیستیشی هەیە و نرخی شکاندنی گرێبەستەکەشی 70 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

جێی ئاماژەیە، ئۆکامبۆس بەڕەگەز ئارجەنتینییە و پێشتریش لە یانەی ئۆلیمبیک مارسیلیای فەرنسیش یاری کردوە.

Back to top button