نهێنی خواردنی خورما به تاك توشی شۆكت ده‌كات

سوده زانستییه‌كانی خورما بخوێنه‌وه‌و بزانه چه‌ند سودی هه‌یه
پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگاری كردوین كه هه‌موو به‌یانیه‌ك سێ یا بێنج یا حه‌وت خورما بخۆین، له ئێستادا زانست ده‌ری خستووه كه خواردنی خورما به تاك هێڵێكی شین به‌ده‌وری له‌شدا دروست ده‌كات كه قه‌ڵغانێكی ڕێگره به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی ده‌تپارێزێت له جنۆكه چاو پیسی و به‌خیل و سحر.
حیكمه‌ت چیه له خواردنی خورما به تاك ؟ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت : هه‌ركه‌سێك به‌یانین حه‌وت ده‌نك خورما بخوات ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه ژه‌هر و جادوو كاری تێناكات.
كاتێك هاوه‌ڵان خورمایان خواردووه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی به‌شیوه‌ی تاك بیخۆن توێژه‌رێكی ئه‌مریكی بۆی ده‌ركه‌وتووه خواردنی به شێوه‌ی تاك شه‌كره‌كان ده‌گۆڕێت بۆ كاربۆهیدره‌یت و به‌مه‌ش لاشه وزه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ڵام به شێوه‌ی جووت زیانی هه‌یه بۆ گورچیله و مه‌ترسی نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات.
به‌ڵگه‌ی زانستی كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆخواردنی حه‌وت ده‌نك خورما ئه‌مه‌یه : یه‌كه‌م ژماره كه له قورئانی پیرۆزدا هاتووه ژماره حه‌وته، كێشی حه‌وت ده‌نك خورما به مام ناوه‌ندی (70)گرامه كه ئه‌و بڕه گونجاوه بۆ له‌شی مرۆڤ ئه‌و بڕه یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ ڕزگار بوون له‌و ژه‌هره كه‌ڵه‌كه بوانه‌ی ناو خانه‌كان.