خواردنی زەیتون لە نەخۆشییەکی مەترسیدار دەتپارێزێت

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی زانایانی ئیسپانیا بوونی ماددەی “ترشی زەیتون” کە لە توێکڵی زەیتوندا هەیە یارمەتیدەرە لە لە ناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان، دڵنیایی دەدەنەوە “زەیتون یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە سودێکی زۆری هەیە بۆ دژایەتیکردنی خانە شێرپەنجەییەکان”.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری Journal of Molecular Biology بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات توێکڵی زەیتون بە ڕێژەی لە %٨٠ ترشی زەیتونی تێدایە، ئەم ماددەیەش تایبەتمەندییەکی بەهێزی هەیە لە لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و نەمانی تەشەنەنەکردنی گرێی شێرپەنجە.

راشیدەگەیەنن لە پێکهاتەی زەیتوندا ڤیتامین E تێدایە کە زۆر بەسودە بۆ ماسولکەکان و ئێسکە پەیکەری لەش، جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە و بەرگری جەستە بەهێز دەکات و لە بەکتریا و ڤایرۆسی زیانبەخش دەیپارێزێت.

لە بەشێکی توێژینەوەکەیاندا توێژەران ئاشکرایدەکەن “خواردنی زەیتون لە ژەمەکاندا یارمەتیدەرە لە پاراستنی لەش لە شێرپەنجەی مەمک و کۆڵۆن، لە زەیتوندا کۆمەڵێک ماددەی سودبەخشی تر هەیە وەکو پۆتاسیۆم و فۆسفۆر و ئاسن و کۆمەڵێک ڕەگەزی گرنگی تر”.

بەپێی قسەی زانایان خواردنی زەیتون بەشێوەیەکی ڕێکخراو مەترسیەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن کەمدەکاتەوە.

Back to top button