مێسی بۆ گەڕانەوەی نێیمار پێشنیارێکی سەیر دەخاتە بەردەم کارگێری بارسێلۆنا

 لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا پێی وایە بەبێ گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر بۆ (کامپ نو) بارسێلۆنا بەهێز نابێتەوە، لەبەر ئەوە مێسی پێشنیارێکی تازەی خستوەتە بەردەم کارگێڕی یانەکە بۆ ئەوەی بتوانن ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەدەست بهێننەوە

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ئاشکرای کردوە کە مێسی بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندوە کە باشترین چارەسەر ئەوەیە هەرەیکە لە عوسمان دیمبلی و مارتن برایتوایت و گریزمان بکەنە قوربانی بۆ ئەوەی نێیمار بگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا، لەو ساتە پاریس پابەندە بەو بڕگەیەی نێیمار لە بەرانبەر 170 ملیۆن یۆرۆ ئازاد دەکات، لەو ساتەش بارسا بە قەیڕانێکی دارایی سەخت تێپەڕ دەبێت، بۆیە مێسی پێی وایە بە قوربانی دان بەو 3 یاریزانە نێیمار بەدەست دەهێننەوە.

Back to top button