تا ئێستا ئەم سوودانەی گوێزت زانیون؟
گوێز، خۆراكە دۆستەكەی مرۆڤ، لە چیاكانی كوردستان بەگشتی و هەورامان بەتایبەتی لە كۆنەوە سەرچاوەیەكی خۆراكی و بژێویی خەڵك بووە، توێژینەوە زانستییەكان بەردەوام سوودی نوێی گوێز دەدۆزنەوە، گرنگە لەسەر گوێز ئەم زانیارییانە بزانی.
سوودەكانی گوێز:
1- بۆ دڵ و لوولەكانی خوێن بەسوودە.
2- ئەگەری كەڵەكەبوونی خەپلەكانی خوێن و كڵۆبوونی خوێن كەم دەكاتەوە.
3- ئەگەری هەوكردنی بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە.
4- گوێز دژی شێرپەنجەیە.
5- بۆ پتەویی ئێسك بەسوودە.