لیمۆ ده‌رمانی هه‌موو ده‌رده‌كانه
توێژه‌ران ده‌ڵێن” لیمۆ میوه‌یه‌كی پێویست و گرنگه له‌ناو ماڵان‌دا، چونكه چاره‌سه‌رو خواردنێكی به سووده بۆ گشت ئه‌ندامانی خێزان. به هۆی سووده زۆره‌كانی لیمۆ له كۆندا دره‌ختی لیمۆ ناسراوه به ” شای میوه‌كان”، ترشی لیمۆ به ترشی پزیشكی ناسراوه، هه‌ر بۆیه توێژه‌رانی بواری خۆراك ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی میوه‌ی لیمۆ، كه له رێژه‌یه‌كی به‌رزی ڤیتامین “سی و بی و بی9” مادده‌ی “لیكۆبین”و ئه‌نتی ئۆكسیده‌كان پێكهاتووه .
به پێی وته‌ی توێژه‌ران، خواردنی لیمۆی هیندی له‌لایه‌ن ئافره‌تانی دووگیانه‌وه، كه له رێژه‌یه‌كی به‌رزی كانزاكانی وه‌كۆ پۆتاسیۆم و كالسیۆم و ئاسن پێكهاتووه، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێنبه‌ره‌كان له كاتی پاڵنانی خوێندا.
هه‌روه‌ها لیمۆ له ژماره‌یه‌ك ڤیتامین پێكهاتووه، كه هه‌ر یه‌كێكیان سوودێكی پزیشكی جیاوازی هه‌یه بۆ به‌رگری كردن له نه‌خۆشییه‌كان.
ڤیتامین “ج” كه به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ناو لیمۆدا هه‌یه، جه‌سته له دژی میكرۆبه‌كان ده‌پارێزێت و ڤیتامین “ب” دژی هه‌وكردنی ده‌ماره‌كانه و كالسیۆمیش ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات. له‌لایه‌كی تریشه‌وه لیمۆ یارمه‌تی به‌هێزكردنی دڵ ده‌دات.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی