یه‌كلایی كرایه‌وه‌، مێسی و مانچێستەر سیتی گەیشتنە رێککەوتن

مێسی و مانچێستەر سیتی لەسەر خاڵە کەسیییەکان گەیشتنە رێککەوتن، تەنیا ماوە بارسێلۆنا و مانچیستەر سیتی رێکبکەون.

ڤیرۆنیکا بروناتی، پەیامنیری رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مێسی و مانجیستەر سیتی لەسەر بەندە کەسییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن، لەوانەیە مێسی بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە مانچیستەر سیتییەوە بکات.

تاکو ئێستا بەفەرمی بارسێلۆنا هیچ داواکارییەکی بۆ فرۆشتنی مێسی پێنەگەیشتووە، بەڵام مانچیستەر سیتی هەموو هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی مێسی بباتە ریزەکانی، کەناڵی کواترۆ ئاشکرایکردووە، مان سیتی بەمزووانە گەشتی بارسێلۆنا دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستی مێسی تەواو بکات.

Back to top button