بەم ڕێگایانە خۆت لە زیانەکانی گۆشتی سوور بپارێزە

لە کوردستاندا خواستێکی زۆر لەسەر گۆشتی سور هەیە بەتایبەت لە بۆنەکان و جەژنەکاندا، لە جەژنی قورباندا ئاژەڵێکی زۆر سەردەبڕێت و دەکرێتە خێر و بە هۆیەوە لەو ماوەیەدا گۆشتی سوور زۆر دەخورێت و بەمەش زۆر خواردنی گۆشتی سور زیانی هەیە.

بە چەند ڕێگایەک دەتوانین گاریگەری خراپی گۆشتی سور کەم بکەینەوە و بە چەند شێوازێکی جیاواز کاریگەریەکەی کەم بکەینەوە.

1_ بۆ کەم کردنەوەی چەوری گۆشتی سور پێویستە لەگەڵ سەوزەو بیبەری تون و سیر ئامادەی بکەین.

2_ نابێت لەکاتی خواردنی گۆشتی سور ڕاستەوخۆ بەدوای ئەودا خواردنەوە گازیەکان بخۆین چونکە دەبێتە هۆی تێکدانی گەدە.

3_ بۆ ئەوەی بە تەندروستیەکی باش بیخۆیت پێویستە بە شێوازی کوڵاندن و هەڵکزاندن ئامادەی بکەیت.

4_ لەکاتی سورکردنەوەی نابێت ڕۆن یان زەیت بەکاربهێنین.

5_ لەکاتی خواردنی گۆشتی سوردا پێویستە دوای ئەوە وەرزش بکەیت بۆ ئەوەی کارگەریەکی کەم بێتەوە

Back to top button