پێش نان خواردن کەمێک خوێ بخۆ

زۆر خورادنی خوێ، زیانێکی گەورە بە ته‌ندروستی مرۆڤ دەگەینێت، پسپۆڕانی بواری پزیشكیش بەردەوام هۆشداری دەدەنە خەڵک، خۆیان لە زۆر خواردنی خوێ بپارێزن، به‌و پێیه‌ی وه‌ك ژه‌هری سپی وایه‌، ئه‌گه‌رچی یەکێک لەو مادە خۆراکیانەیە کە تام و بۆنی خۆراکەکان چێژبەخش دەکات

یەکێک لە سادەترین ڕێگاکان خواردنی کەمێک خوێی سروشتییە پێش خواردن نەک لە ناو خواردن دا، خوێ پێکھاتەیەکی وشک و گەرمی ھەیە کە شێداری و سەرمای گەدە لە ناو دەبات، ھەرچەند گەدە شێدار و سارد بێت ھەزم کردنی خواردن ھێواش تر دەبێت وە ھەستی تێر بوون زۆر دوا دەکەوێت و ھەرچەند گەدە گەرم و ئامادەتر بێت ھەزمی خواردن خێراتر دەبێت.

خواردنی کەمێک خوێی سروشتیش لە پێش نان خواردن ئەم کارە دەکات و گەدە ئامادە دەکات بۆ زووتر ھەزم کردنی خواردن.

Back to top button