سوودێكی خواردنی گۆشتی سوور بزانن

لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە، كە باشترین سیستەمی خۆراكی تەندروست بۆ كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیستڕۆل لەناو خوێندا، بریتییە لە گۆشتی مانگای بێ چەوری.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە ڕۆژانە خواردنی پارچەیەكی (100 – 150) گرامی، یان زیاتر لە گۆشتی مانگای بێ چەوری، دەكرێت یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیستڕۆل بدات، نەك زیادكردنی رێژەكەی، كە پێشتر ڕاگەیاندرابوو.

هەروەها خواردنی گۆشتی مانگای بێ چەوری بەبێ بەكارهێنانی ماددەی چەوری لەگەڵ پابەندبوون بە سیستەمی خۆراكی تەندروست و دژی كۆلیستڕۆڵ، سنوورێك بۆ زیانەكان و رێژەی چەورییە تێرەكان دادەنێت.

Back to top button