یەكەمین گرێبەستی ئەم زستانەی یانەی بارسێلۆنا دیاری كرا

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا لە وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان تەنها توانیان (سێرجینیۆ دێست) بۆ ڕیزەكانیان بگوازنەوە و نەیانتوانی گرێبەستی دیكە واژۆ بكەن، بەرپرسانی بارسێلۆنا بەنیازن لەم زستانە قەرەبووی بكەنەوە و گرێبەستێكی دیكە بكەن.

بەگوێرەی میدیاكانی كەتەلۆنیا، بەرپرسانی بارسێلۆنا تا ئەو ساتە لە كاركردنی كومانی ڕاهێنەر ڕازین و دەیانەوێت داواكارییەكانی بۆ جێبەجێبكەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە كۆتا رۆژی میركاتۆ لە گواستنەوەی مەمفیس دیبای و گارسیا شكستیان خوارد، بۆیە بەهۆی پێویستی یانەكە بە شوێنگرەوەیەكی باش بۆ سوارێز بە نیازە لەم زستانە كارەكانی گواستنەوەی دیبای كۆتایی پێ بێنێت و یاریزانە بۆ بارسا بگوازێتەوە و وەك دیاری ئەم زستانە بیخاتە بەردەستی ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەر، لەكاتێكدا هاتنی گارسیا ڕەنگە بەهۆی هەڵوێستی توندی مان سیتی بۆ هاوینی داهاتوو دوا بكەوێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، بارسێلۆنا تا دوایین ساتەكان لەگەڵ مەمفیس دیبای خەریك بوو بەڵام بەهۆی دوو ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەكە ئەنجام نەدرا و گفتوگۆیەكان بە بنبەست گەیشتن.

Back to top button