ڕیال مەدرید بۆ بەدەستهێنانی هالاند دەجەنگێت

ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كردوە كە پلانەكانی ریال مەدرید بۆ بەدەستهێنانی ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی لاوی نەرویجی یانەی دۆڕتمۆند تا دێت قورستر دەبێت.

ڕۆژنامەی (دیفنسا سێنترال)ی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە كە یانەی ریال مەدرید پلانەكانی بۆ بەدەستهێنانی هالاند قورستر دەبێت هۆكارەكەش ئەوەیە كە یانەی دۆڕتمۆند بەنیاز نییە لە 2021 یاریزانەكە بفرۆشێت بەڵكو دەیەوێت هالاند تا ساڵی 2022 بهێلیتەوە ئینجا بیفرۆشێت ئەو كارەش وا دەكات نرخی یاریزانەكە لە 80 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت، هەروەها جگە لەوەش یانە مەدریدییەكە ڕووبەڕووی ڕكابەری چەندین یانەی دیكەی وەك بایەڕن میونشن و بارسێلۆنا دەبێتەوە، بەتایبەتی ڕكابەری بایەرن سەخت دەبێت، چونكە یانەی باڤاری دەیەوێت هالاند وەك شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسیكی بهێنێت، بەڵام لێرەدا هالاند ڕەنگە ڕقێكی كۆنی بەرامبەر بایەڕن بهێنێتەوە مەیدان لەبەر ئەوەی پێشتر یانەی باڤاری هاتنی هالاندی ڕت كردوەتەوە، كاتێك هالاند تەمەنی بچووك بووە و لە مۆلدەی نەرویجی یاری دەكرد.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا هالاند یەكێكە لە باشترین گۆڵكارە لاوەكان لەسەر ئاستی جیهان و ئامارە سەرسوڕهێنەرەكانی ئەو یاریزانەش دەكرێت بخرێتە ڕیزبەندی باشترینەكانی جیهان.

Back to top button