گواردیۆلا: ڕێزی ڕۆناڵدۆ دەگرم بەڵام مێسی بێ وێنەیە

پیپ گواردیۆلا، جارێکی دیكە بۆ ستایش کردنی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە هاتەوە سەرخەت و پێی وایە هیچ یاریزانێک نییە لەم سەردەمەدا لە ئاستی ئەودا بێت.

پێشتر لویس ئێنریکی ڕاهێنەری بەرشلۆنە، بەراورد کردنی مێسی بە یاریزانانی دیكە بە شتێکی گاڵتەجاڕ وەسفکردبو و پێیوایە ئەوەی ئەو یاریزانە دەیکات هیچ کەسێکی دیكە ناتوانێت بیکات.

گواردیۆ بەردەوام بە شێوەیەكی جیاواز باس لە مێسی دەكات و دەڵێت، لیۆ باشترینە، چونکە ئەو گۆڵ دەکات و یاریی دروست دەکات و وا لە هاوڕێکانیشی دەکات بە شێوەیەکی باشتر دەرکەون.

پیپ وتیشی: لەگەڵ ئەوەی ڕێزێکی زۆرم هەیە بۆ یاریزانە گەورەکانی دیكە، لەوانە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئەو لە لوتکەدایە، بەڵام مێسی جیاوازەو لە ئاستێکی بەرزتردایە.

Back to top button