گوێز کێشی لەش دادەبەزێنێت

زانایان لە نوێترین توێژینەوەیاندا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی خواردنی گوێز یارمەتیدەرە لە گۆڕینی چالاکییەکانی مێشک، جگە لەوەش لە توانایدایە کێشی لەش دابەزێنێت.

گۆڤاری “Diabetes, Obesity and Metabolism” ئەنجامی ڕاپۆرتێکی پزیشکانی “Beth Israel Deaconess Medical Center” بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، گوێز لە توانایدایە بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری بکاتە سەر چالاکییەکانی مێشک، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

زانایان لێکۆڵینەوەیان لەسەر پشکنینەکانی ئەو کەسانە کردووە کە بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، ڕۆژانە یەکجار و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ جۆرە خواردنەوەیەکیان خواردووەتەوە، کە بڕی ٤٨ گرام گوێزی تێدابووە، دواتر ئەو کەسانە خراونەتە سەر جێبەجێکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ مانگێک، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خواردنەوەیان خواردووە کە گوێز لە پێکهاتەیدا هەبووە.

Back to top button