خۆشترین هه‌واڵ بۆ هانده‌رانی ریال مه‌درید

خواكوڕك

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ مه‌درید هه‌واڵێكی خۆشیان به‌ هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی راگه‌یاند، ئه‌ویش به‌شداریكردنی گاریس به‌یل له‌ راهێنانه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ گاریس به‌یڵی ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ یاریزانانی تری یانه‌كه‌ی به‌شداری له‌ مه‌شقه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه‌.

به‌یڵ كه‌ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگدا نه‌كرد، پێشبینی ده‌كرا نه‌توانێت به‌شداری له‌ یاری كلاسیكۆ له‌ گه‌ڕی 33ی لالیگادا بكات، به‌ڵام پزیشكان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر هه‌ڵكردووه‌، بۆ یاریكردن به‌ به‌یڵ، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیدان له‌ یاری كلاسیكۆدا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشتی پێببه‌ستێت.

Back to top button