هۆكاری زیادبوونی چه‌وری ورگ چیه‌ و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

خواكوڕك

به‌شێكی زۆری مرۆڤه‌كان له‌ ژیاندا به‌ هۆی قه‌ڵه‌ویه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و به‌هۆی قه‌ڵه‌ویشه‌وه‌ توشی چه‌ندین نه‌خۆشی بوونه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنی تا راده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه‌، هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وی دیمه‌نێكی ناشرینه‌وه‌ زۆرجار له‌ش و لاری جوانی مرۆڤ ده‌گۆڕێت بۆ شێوه‌یه‌كی ناشرین، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ زۆر جار چه‌وری لێ كۆده‌بێته‌وه‌ ورگه‌.

لێره‌دا به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ و ده‌ستنیشانی ئه‌و هۆكارانه‌ كرداوه‌ كه‌ ورگ گه‌وره‌ ده‌كه‌ن و چه‌وری زۆر له‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ كۆده‌بیته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی و ناشرینكردنی له‌شی مرۆڤ.
ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری ورگ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

1-شەکر و شیرینی یەکێکە لە سەرچاوەکانی زیادبوونی چەوری ورگ، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی فریکتۆزی تێدایە، کەدەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی توانەوەی کالۆری.

2-کەمی جوڵە بەشێکی سەرەکی قەڵەویە و هۆکارێکە  بۆ کۆبوونەوەی چەوری لەش.

3-کەمی پڕۆتین لە ژەمە خۆراکیەکاندا، چونکە باشترین ڕێگرە لە زیادبوونی کێش و قەڵەوی، پڕۆتین یارمەتیت دەدات زووتر تێربیت و ڕێژەی توانەوەی کالۆری زیاددەکات.

4-دڵەڕاوکی یان زیادبوونی هۆڕمۆنی کۆرتیزول کە بە هۆڕمۆنی دوودڵی و دڵەڕاوکێ ناسراوە، دەبێتە هۆی قەڵەوبوون بەتایبەتی ئاستی ورگ، چونکە واتلێدەکات زۆرتر بخۆیت.

5-کەمی ماددەی ڕیشاڵی لە ژەمە خۆراکیەکاندا کە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، چونکە زووتر تێردەکات و برسێتی کەمدەکاتەوە و کالۆری لەش هەڵدەمژێت.

Back to top button