مشـور خۆر‌و ، مشه‌خۆ
عه‌تا شیخ حه‌سه‌ن
ئه‌و دونیا جه‌نجاڵ و پان و پۆڕه ، له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یاندن و میدیادا به‌جۆرێك بچوك بۆته‌وه ، كه‌بووه به چاوه چۆله‌كه ، ئه‌و كاته‌ی كۆنترۆڵی ( تی ڤی ) كه‌ت به‌ده‌سته‌وه ده‌گریت ، یان شاشه‌ی مۆبێله‌كه‌ت به‌تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشن ده‌كه‌یته‌وه ، له‌هه‌ر ژێر زه‌مینێكه‌وه بێت ده‌توانیت ئاگاداری گۆڕان و پێشهاته‌كانی دونیا بیت ، دیاره هه‌ر ئه‌مه‌شه كه ڕۆڵی تاكی له‌دروستكردنی ڕای گشتی و ، به‌شداری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی كارا‌و كاریگه‌ر كردوه .
ئه‌مڕۆ ( 15 ) ی ئاب له‌كاتێكدا موتابه‌عه‌ی شاشه‌ی یه‌كێك له‌كه‌ناڵه ئاسمانیه كوردیه‌كانم ده‌كرد ، چاوم له‌سه‌ر وێنه‌ی خوێنده‌واریكی ناو پارله‌مانی عیراق گیرسایه‌وه ، ئه‌و سه‌رده‌مانێك سه‌رۆكی فراكسیۆنی هێزێكی كوردی ناو پارله‌مانی عیراق بوو ، ( ئیتر ئیشم به‌وه نییه كه‌ئێستا له‌و پۆسته ده‌ركراوه یاخود خۆی واته‌نی وازی هێناوه ) ، ده‌یووت ( ئیراده‌یه‌كی ئازاد له‌پارله‌مانی عێراقدا هه‌یه ، كه جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌كه ) ، قسه‌ی ئه‌م نوێنه‌ره‌ی خه‌ڵك هێنده دایچڵه‌كاندم ، كه شاشه‌كه‌م به‌سه‌ریدا تاریك كرد ، ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌ڕاج كردنی ویژدان نه‌بیت ، چی مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت ، ڕه‌واج به‌عێراقیك بده‌یت كه لانی كه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی پێكهاته‌كانی سنوری كێشرابیت ، ئاخر ئه‌گه‌ر( ئازادی و ، ته‌حه‌دی ) ، ( تان و پۆی ) پیاده‌كردنی سیاسه‌تی بانێك و دووهه‌وا نه‌بێت ، به‌كام پێوه‌ر سه‌كۆی پارله‌مانی عێراق ده‌كرێته مه‌یدانی ئازادی و ، سه‌كۆی پارله‌مانی كوردوستانیش ده‌كرێته مه‌یدانی ته‌حه‌دی .
ئه‌مڕۆ( 15 ) ی ئاب گوێبیستی پێشمه‌رگه‌یه‌كی نه‌خوێنده‌واری سه‌نگه‌ری به‌رگری بووم ، كه‌له‌مه‌یدانی ئازاد كردنی دوا بسته‌خاكی كوردوستان له‌نزیكی موسڵ ده‌یووت ( خاكمان به‌خوێن ڕزگار كردوه ، سنورێكیش به‌خوێن دیاری بكریت ، ده‌یپارێزین و ده‌ست به‌رداری نابین و ، داوا له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت ، ئێمه پێشمه‌رگه‌ی كوردوستانین به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێین ، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاكی ئازادی كوردوستان پێشوازی مالیكی ده‌كه‌ن خه‌جاڵه‌تی مێژوون )
ئاخر ووته‌كانی پارله‌مانتاره خوێنده‌واره‌كه و ، پێشمه‌رگه نه‌خوێنده‌واره‌كه ، دوونه‌غمه‌ی ئازادین ، كه یه‌كه‌میان به‌بێ شك درۆزنانه‌یه و ، پڕاوپڕه له‌به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی و ، دووه‌میان ڕاستگۆیانه‌و ، زاده‌ی پاكی و بێگه‌ردی مرۆیی و نیشتمان په‌رستی یه . ئیتر گرنگ نی یه كه شخصیه‌تی یه‌كه‌م پۆشته‌و په‌رداخ و تێروته‌سه‌ل بژی و ، شه‌خصیه‌تی دووه‌میش ڕووت و ڕه‌جاڵ و ، به سكێك تێر‌و ( ده ) برسی . به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م به‌راورده‌داو ، خه‌ڵكی فامیده تێیده‌گات ، هه‌ژاره مشوخۆره‌كان ئه‌و پیشمه‌رگانه‌ن كه هێزی مرۆیی نیشتمانن و ، نرخی مه‌عنه‌ویش به‌خاك و ده‌سه‌ڵات و، ئیراده‌ش به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌به‌خشن و ، كه‌سانی دلسۆزو هاوكاریخوازن و ، مشه‌خۆره‌كانیش چه‌واشه‌كاری به‌رژه‌وه‌ندیخوازو ، ململانێخوازن .
پێش دووساڵ ( ئاماژه به‌و پۆسته‌ی فیسبوك خستیه سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه‌م ) سه‌ركرده خوێنده‌وارێكی گه‌رمیانی ، ده‌ستی گرت به‌سه‌ر چه‌ندین ملیار دیناری بانقی جه‌له‌ولاداو ، هه‌تا ئێستاش چاره‌نوسی ئه‌و پاره‌یه نادیاره ، به‌ڵام دیار‌و ئاشكرایه بوارێك بۆ ئازادی و ده‌نگی ئازاد له‌گه‌رمیاندا نه‌ماوه‌و ، صحوه‌ی ئازادی گه‌رمیانییه‌كانیش كپ كراوه .
هه‌ر ئه‌مرۆش بیستمان پێشمه‌رگه نه‌خوینده‌واریكی گه‌رمیانی ، دووساڵه سه‌نگه‌ری بۆساتێك به‌جێنه‌هێشتوه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی ، هه‌تا ئاڵای كوردوستانی له‌ته‌رمه‌كه‌ی ئاڵاندو ، ئه‌وسا شه‌ره‌فمه‌ندانه گه‌رایه‌وه بۆ باوه‌شی خێزانه‌كه‌ی و دایكه كوردوستانیش له ئامێزی خۆی گرت . ( سلاو له‌گۆرت كاروان دوزی ) .
مشور خۆر‌و ، مشه‌خۆر ، كاراكته‌ره‌كانی ناو كایه‌و مه‌یدانی سیاسین ، زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خوێنی خه‌لك و جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی نیشتمان ده‌له‌وه‌ڕێن و، ده‌ربه‌ستی كه‌رامه‌ت و ویژدان و پره‌نسیپ و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی مرۆڤایه‌تی نین .
ئه‌مرۆ ( 15 ) ی ئاب ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردوستان ، كه نه‌خشه‌ی رزگاركردنی ( 11 ) گوند بوو ، به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی بارزانی و ، هیمه‌ت و جوامێری پیشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوانه كۆتایهات ، بۆیه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زۆر به‌فراوانی وێنه‌ی سه‌ركه‌وتن و ، سه‌رۆك بارزانی بڵاو كرایه‌وه ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجیش بوو ، بارزانی له‌مه‌یدانی جه‌نگدا به‌جوتێك كه‌وشی پیشمه‌رگانه‌وه ده‌بینرا .
چه‌ند ساتیك پاش ئه‌م دیمه‌نه ، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وێنه‌ی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی كورد ، له‌كه‌بابخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی سلێمانیدا له‌كاتی نۆشكردنی كه‌بابدا ده‌ركه‌وتن ، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو دیمه‌ن و ، وینه‌كه قسه‌و باس و ته‌فسیری زۆری بۆ كراوه ، به‌ڵام له‌دیدی مندا ئاساییه‌و ، هه‌ردوولا مافی خۆیانه ، بارزانی مافی خۆیه‌تی له‌مه‌یدانی جه‌نگدا بێت و ، جه‌نگاوه‌رێكی مه‌یدانی بێت ، مافی خۆشێتی كام لیباس ده‌پۆشیت و، كام كه‌وش له‌پێ ده‌كات ، ئه‌وانی تریش مافی خۆیانه له‌كوێ ده‌بن و ، چی ده‌پۆشن و چی ده‌نۆشن ، ئاخر ڤۆڵتێر ده‌ڵێت ( ئازادی ئه‌و پێچه‌ڵ پێچه‌یه كه‌بۆسه‌ره‌وه ده‌كشێت و كۆتایی نایه‌ت ) ، دیاره سه‌ركرده سیاسیه‌كانیش ، هه‌ریه‌كه‌و به‌پی مێژوی خۆی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌ی ، له‌هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنن به پێچه‌ڵپێچی ئازادی‌دا ، بۆیه هه‌ردوولا موماره‌سه‌ی ستراتیژی خۆیان كردوه ، ئه‌ی ئه‌وه نییه گه‌وره بیرمه‌ندی عیراقی حسن عه‌له‌وی ده‌ڵێـت ( بارزانی به‌ته‌ڵی نه‌ته‌وه‌یه ) ، دیاره ئه‌و ناونیشانه‌ی بارزانی له‌شه‌ری وجودا به‌ده‌ستی هێناوه ، ده‌بێت شه‌ڕی چه‌سپاندنی حدودیشی پێ بباته‌وه .
ته‌نها ده‌وڵه‌ت ئۆرگانی به‌یاسایی كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه ، بۆیه ته‌نها ده‌وڵه‌تیشه كه كایه‌ی سیاسی له‌مشه‌خۆر ته‌جرید ده‌كات و ، متمانه‌ش به مشوخۆر ده‌به‌خشێت ، ئاخر ده‌وڵه‌ت یه‌كه‌یه‌كی گرنگی سوباتی سیاسیه و ، مێژووش ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ی سه‌لماندوه ، كه له‌سه‌ر ڕێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تدا ده‌مامكه‌كان ده‌كه‌ون و ، هه‌ر هێزیك پێناسه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات ، ( كوردوستان وه‌ك نمونه ) .
رۆژهه‌لاتی ناوین یه‌ك سه‌ده‌یه به‌زوڵمی مێژوو ئاوسه‌و ، له‌ئێستادا گینگڵ ده‌دات و ، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی له‌دایك بونی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تسازیدا ، نه‌غمه‌ی نه‌شاز ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت ، بۆیه پێویستمان به‌جۆرێكی مه‌ده‌نیانه‌ی دیكتاتۆریه‌ت هه‌یه ، دیكتاتۆرێتێكی سه‌رده‌میانه ، كه‌پشكی هێزه سیاسیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌بردن و بڕیارداندا ، به‌پێ ی متمانه‌ی خه‌لك فۆرمه‌له بكات و ، ئامانج تیایدا به‌هێز كردنی موئه‌سه‌ساتی به‌ڕێوه‌بردن بێت و ، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵك و خاك و نه‌ته‌وه، تیایدا پارێزراو بێت ، ئاخر ئه‌مریكیه‌كان ته‌وحیدی( 52 ) ویلایه‌تیان له‌ژێر سیاده‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا ، به‌هێزی یاسا‌و ده‌ستورو ، به‌هێزی موئه‌سه‌ساتی به‌ڕێوه‌بردن كرد ، ئه‌گه‌رنا ئێستا ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه نه‌ده‌بوون ، دیاره هێزی موئه‌سه‌ساتیش ، له‌هێزو ئیراده‌ی گه‌ل و ، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت .