گوله‌ به‌رۆژه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ زۆر به‌سود و چاره‌سه‌ره‌

خواكوڕك

گوڵەبەڕۆژە بەیەکێک لەو ڕوەکانە دادەندرێت کە ناوکێکی چەوری ھەیە،دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E،B،ترشی فۆلیک، ، مەگنسیۆم ، ئاسن ، فۆسفۆڕ زینک.

لە گرنترین سودەکانی گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌ بریتین له‌:-

رێگری لە کلۆربوونی ددانەکان دەکات.
بەھۆی بوونی ڕەگەزی سلینیۆم لە پێکھاتەیدا،ڕێگری لە گەشەی خانەی شێرپەنجەی دەکات.
زەیتی گوڵەبەڕۆژە ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ، رەقبوونی دەمارەکان.
بەھۆی بوونی ڤیتامین E،D لە پێکھاتەیدا، خواردنی کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات.
دەتواندرێت ناوکی گوڵەبەڕۆژە بکوڵێندرێت و سودی لێوەربگیریت بۆ لەناوبردنی کرم.
بۆ خانمانی دوگیان بەسودە و ئەو ئازارە کەمدەکاتەوە کە بەھۆی دوگیانبوونەوە توشی دەبن،یارمەتی گەشەی کۆرپەلەش دەدات.
رێگری دەکات لە توشبوون بە قەلەقی و ڕاڕای،قژ بەھێزدەکات و دەرکەوتنی نیشانەکانی زو پیربوون دوادەخات.
ناوکی گوڵەبەڕۆژە مەترسیەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی سیەکان کەم دەکاتەوە.
چەوری زیان بەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە و چەوری سودبەخشیش زیاددەکات.
بۆئەو کەسانە بەسودە کە بەدەست گرفتی کەمخوێنیەوە دەناڵێنن.
دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشی مەلاریادا سودی لێوەربگیرێت، بۆ ئەوکەسانەش بەسودە کە جگەرە دەکێشن.

Back to top button