ئاسانترین رێگا…به‌م رێگایه‌ له‌یه‌ك رۆژدا 1 كیلۆ له‌ كێشت دابه‌زێنه‌

خواكوڕك

گه‌ر كێشت قورسه‌ و زیاتر له‌ پێویستی خۆت كێشت زیادی كردووه‌ و ده‌ته‌وێ چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌ویت بكه‌ی ئه‌وا پیویسته‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك شه‌ربه‌تی سرووشتی بخۆیت ئه‌وا وات لێده‌كات له‌ رۆژێكدا 1 كیلۆ گرام له‌ كێشت دابه‌زێنی.

لە ماوەی ھەفتەیەکدا تەنھا یەک رۆژی تەواو جگە لە شەربەتی سروشتی ھیج شتێک مەخۆ, دەبیتە ھۆی دابەزینی کێشت بە ١ کیلۆگرام لەماوەی رۆژێکدا, چونکە ئەو شەربەتانە دەبنە ھۆی خاوێنکردنەوەی جگەر لە مادەی چەوری و ژەھراوی بوونی پاش ماوەکانی خۆراک, پاشان جگەر چالاکتر کار دەکات و چەوری دەسوتێنی.
چەند رێنماییەک بۆ ئەو رۆژەی کە تەنھا شەربەتی سروشتی دەخۆیت :-

– دەبێت  ھەموو شەربەتەکان سروشتی بن.

– دەبێت لەو رۆژەدا ٨ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە.

– وا باشە لەو رۆژە چای و قاوە کەم بخۆیتەوە, ماستاویش نەخورێت باشترە.

– دەتوانیت شەربەتی گژو گیا بخۆیتەوە, بەڵام شەکری لەگەڵ نەبێت.

– دەتوانیت سوپ و شۆربا بخۆیتەوە, بەڵام چەور نەبێت و کالۆری زۆر نەبێت.

– دەتوانیت لەو رۆژەدا کەوچکێک ھەنگوین بخۆیت .

– سینگی مریشک بە کولاوی بخۆ.

– کەم کردنەوەی خوآ لە خواردنەکانتدا.

– نابێت شیرینی و مەعکەرۆنی و برنج و نان بخۆیت.

– شۆربای سەوزە بخۆ بە ھەموو جۆرەکانیەوە وەک و سڵق و کولەکەو سپێناغ و برۆکلی و فاسۆلیای سەوز, باشتر وایە پێش خواردنی ورد بکرێت.

– باشتر وایە میوەی کەمتر تێدا بخۆی بە تایبەت دوای ئێوارە, چونکە میوە برێکی زۆر شەکری تێدایە و دوایی ھەست بە برسیەتی دەکەیت.

Back to top button