خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانى سه‌رۆك بارزانى
دانا مه‌نمی
به‌و خوێندنه‌وه نوێیه‌ى كه سه‌رۆك بارزانى بۆ سه‌ربه‌خۆى كوردستان هه‌وڵى بۆ ده‌دات ، ئه‌و خوێنددنه‌وه‌یه كه ئیراده‌یه‌كى نوێخوازى و هاوچه‌رخانه به دیدێكى دیموكراتخوازانه ده‌یه‌وێت میله‌تى كورد و پێكهاته‌كه‌كان له قوناغى بنده‌ستى و پاشكۆیه‌تى بۆ عیراق و عێراقچێتى بگوازێته‌وه بۆ قوناغێكى سه‌ربه‌خۆبوونى خود‌و به‌ده‌ستهێنانى ئازادى بۆ تاكى كورد و ڕزگاربوونى ئیراده له كۆت و به‌ندى پاشكۆیه‌تى سیاسى ، سه‌رۆك بارزانى له دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاجیاكان زۆر به ڕوونى و ڕاشكاوى باسى له میكانیزمه‌كانى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان كرد كه هه‌رێمه كوردییه‌كانى ناو ده‌وڵه‌تى كوردستان سه‌ربه‌خۆى ته‌واویان هه‌یه له بوارى خۆبه‌ڕێوه‌بردندا ، كه‌واته هه‌رێمه‌كان خاوه‌نى دام و ده‌زگاو ده‌سه‌ڵاته‌كانى ( دادوه‌رى و یاسادانان و جێبه‌جێكردن ) ى سه‌ربه‌خۆن و خاوه‌نى سه‌ربه‌خۆى سیاسى و ئابورین له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى ده‌وڵه‌تى كوردستان ، ده‌وڵه‌تى كوردستان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى ڕه‌هه‌ندى نێوده‌وله‌تى خاوه‌نى سه‌روه‌رى نێوده‌وڵه‌تى و سوپا ودراو ئاڵا‌و یه‌كزمانى هاوبه‌شى ستانده‌رو یه‌ك نوێنه‌رایه‌تى ده‌بێت .
ته‌وه‌رێكى تر‌ى قسه‌كانى سه‌رۆك بارزانى ئاماژه پێدان بوو به مافى پێكهاته‌كانى تر‌ى ( توركمان – عه‌ره‌ب – كلدو ئاشور و سریان – مه‌سیحى و باقى كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانى تر ) كه نه‌ك هه‌ر پارێزراوه ، به‌ڵكو هاوبه‌شێكى گرنگى ناو پرۆسه‌ى سیاسی ده‌وڵه‌تى داهاتووى كوردستان ده‌بن و موشاره‌كه‌یان پێده‌كرێت له به‌ڕێوه بردنى حكومه‌تداریدا و ده‌بنه شه‌ریكى ڕاسته‌قینه‌ى كورده‌كان و پێكه‌وه ئاینده بنیات ده‌نێن، كاتێكیش سه‌رۆك بارانى ده‌ڵێت “ده‌وڵه‌تى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى و ئازادى ده‌بێت “.
مه‌به‌ستى سه‌رۆك بارزانى له ده‌ربڕینى (یه‌كسانى و ئازادى ) به‌و مانایه‌ى كه یه‌كسانین له‌به‌رده‌م یاسادا و هه‌موومان ملكه‌چى یاسا‌و دادوه‌رین و مامه‌ڵه‌ى هه‌مووان به پێى هه‌مان یاسا به‌یه‌كسانى ده‌كرێت به‌بێ چاوپۆشین له ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و ئایین و بیر‌و باروه‌ڕى سیاسى و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و بارى ئابورى ، هه‌روه‌ها مافى پاراستنى یه‌كسانیان هه‌یه دژى هه‌رجیاوازییه‌ك ، هه‌رچى په‌یوه‌سته به ئازادییه‌وه سه‌رۆك بارزانى مه‌به‌ستى ئازادى به‌یانكردن و وێناكردن و پێناسه‌كردنى ژیانه به‌و جۆره‌ى كه هه‌رمرۆڤێك خۆى ده‌یه‌وێت ،ده‌ربڕینى هه‌رجۆره بیر‌و بۆچوونێك ، هه‌ر جۆره ڕه‌خنه‌و پێشنیارێك بێ هیچ سانسۆرێك ، بۆ جوانكردن و به‌رده‌وامیدان به ژیان ، بۆ هێنانه‌دى ماف و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاونیشتیمانیانى ناو ده‌وڵه‌تى كوردستان ، كه‌واته هاوڵاتیان به‌هه‌رجۆرو شێوازێك له هه‌رجێیه‌ك بێ هیچ سانسۆرێكى ئاینى ، ڕه‌گه‌زى ، قه‌ومى ، خێله‌َكى ، ئایدۆلۆژى خۆى ده‌خوازێت بژى و به‌هاو شكۆى مرۆڤبوونى ڕیزلێگیراو و پارێزراوه له ناو ده‌وڵه‌تى كوردستان دا .
ئێستا خه‌ڵكى كوردستان دڵنیا بوون كه خواست و ئامانجى سه‌رۆك بارزانى له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆى سیاسى و دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستانه ، ده‌وڵه‌تێك كه حورمه‌ت و شكۆ‌و به‌هاى ئینسانیه‌ت بۆ تاكى كورد بگێڕێته‌وه ، نه‌ك هه‌تا ئه‌مرین پاشكۆیه‌تى و كۆیلایه‌تى و ملكه‌چبوون به‌شێك بێت له بوونمان له چوارچێوه‌ى عێراقدا ، خه‌لكى كوردستان دڵنیابوون له‌وه‌ى كه ڕیفراندۆم ڕاسته ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ئامانج به‌ڵام كه‌ره‌سته نییه بۆ موزایه‌دات و دروشم بازى وپیاهه‌ڵدان و چه‌پڵه ڕێزان وه‌یان هه‌ڵهاتن له گه‌نده‌ڵى و ده‌ربازبوونى گه‌نده‌ڵكاران .
سه‌رۆك بارزانى له‌په‌یڤێكى تر‌ى وته‌كانیدا هێماى كرد بۆ پێشێلكردنى (55) ماده‌ى ده‌ستورى له ده‌ستورى كۆمارى عێراق دا سه‌ربارى بڕینى بودجه‌ى و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه، یاریكردن به ماده‌ى (140) بۆ ماوه‌ى (10) ساڵ و جێبه‌جێنه‌كردنى یاساى نه‌وت و غاز‌و كاركردن به میكانیزمى زۆرینه‌و كه‌مینه له په‌ڕله‌مانى عێراقدا كه به هۆیه‌وه كورد كه‌مینه‌یه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و له هه‌موو شتێك‌دا دۆڕاوه ، به‌م مانایه بڕیارى زۆرینه جۆرێكه له سه‌پاندنى بڕیار به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا ، شه‌رعییه‌تدان به میكانیزمه‌كانى زۆرینه و له‌ناوبردنى خه‌ونى كه‌مینه‌بۆخۆى كوشتنى (ئیستاتیكاو موراڵ و مه‌عریفه‌یه ) و كه‌مینه‌ى تێدا ده‌خه‌سێندرێت ، به‌هۆیه‌وه سته‌مگه‌رى و فاشییه‌ت ئاماده‌گى ده‌بێت .
سه‌رۆك بارزانى له كۆتاى په‌یامه‌كه‌یدا گووتى ” دواى 25ى ئه‌یلول كه ده‌نگدان له سه‌ربه‌خۆى ده‌درێت ، دواى ئه‌وه گفتوگۆ له باره‌ى پرسى سنور پرسگه‌لى دیكه له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت “.
“بارزانى ” ده‌یه‌وێت به جیهان بڵێت كه كێشه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به ته‌نها كێشه‌ى شه‌راكه‌ت و میكانیزمى زۆرینه‌و كه‌مینه نییه ، به‌ته‌نها كێشه‌ى بودجه‌ى و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه نییه ، به‌ته‌نها كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان نییه ، به‌ڵكو كێشه‌ى سنور‌و خاك و میله‌تێكه ، كێشه‌ى به‌فه‌رمى ناساندنى مافى هاوڵاتیبونه ، كێشه‌ى گه‌لێكه كه خوازیارى سه‌ربه‌خۆیین ، هێنده‌ى كێشه‌ى سه‌ربه‌خۆى و به‌فه‌رمى ناسینى ئیراده‌ى گه‌لێكى چل ملیۆن ئینسانه .