ریفراندۆمی كه‌ركووكییه‌كان و كه‌ف و كوڵی قاوه‌ی نێو فنجانی ئه م و ئه‌و
د. محمد خدر مولود
بریاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌پارێزگای كه‌ركووك ، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن و خودی پارێزگاوه له‌رۆژی ٢٩-٨-٢٠١٧ وه ، كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه ، به‌غدا ، تاران ، ئه‌سته‌مبوڵ هه‌ر زوو لێدوانیان له باره‌وه دا و هه‌ندێ له‌وان لێدوانی ئاگرین و هه‌ڕه‌شه ئامێز و چاوسووركردنه‌وه‌ش بوون.
له‌كاتێكدا هه‌ست به هه‌ڵچوون و كه‌فوكوڵی لێدوانه‌كانییان ده‌كه‌ین و هه‌ر واش بۆی ده‌چین كه ( كه‌فوكوڵی نێو فنجانی قاوه‌یه ) و هیچیتر نا . وه‌ڵێ بۆ بیر خسته‌وه‌ی چه‌ند دێرێك له‌مێژووی دوێنێی دوور و نزیك له باره‌ی كه‌ركووكه‌وه وه‌بیر خۆمان و ئه‌وانی دێنیینه‌وه .
به‌رێز ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵی سه‌رۆكی پارتی ( مه‌هه‌په ) ، كاتێ ده‌ڵێت كه‌ركووك شارێكی تووركه‌و به‌توورك بوون ده‌مێنێته‌وه ، هه‌ر ده‌ڵێی له‌هزری فتوحات و فاتیحه‌كانی سه‌رده‌می قوسته‌نتینه‌ی بێزه‌نتی و ناولێنانی به ئیسلام بۆڵ و سه‌رده‌می كلێسای ئایا سۆفیاوه ده‌دوێت .
باخچه‌لی كه‌له‌مێژووی نزیك ئاگاداره وده‌زانی توورك مان وه‌ك وشه مانایی چییه‌و كه‌ی له كوردستان و عێراق یه‌یدابوون و بۆچی له ناوه‌راست و باشووری عێراق نه‌یانتوانی نیشته‌جێ بن و بۆ له‌كوردستان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئێستا ماده‌ه‌ی ١٤٠ ده‌یانگرێته‌وه توانییان نیشته‌جێ بن و وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی ترووكمان ببن به به‌شێك له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كوردستانی باشوور وناوچه‌كه .
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی .. ئه‌وه هه‌ر عه‌ره‌ب بوو له‌دوای نه‌مانی ولایه‌تی به‌غداو به‌سرا تاكه تاكه و به‌كۆمه‌ڵ له گه‌ڵ ئاوابوونی خۆری ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ناوچه‌كه‌دا، تووركمانیان قه‌تل و عام كرد‌و ڕواوه‌دوونا ، كه تا رۆژی ئه‌مرۆش شوێنه‌واریان له‌وێ به‌دی ناكرێت .. ئه‌دی ئه‌وه هه‌ر كورد نه‌بوو له ولایه‌تی شاره‌زوورو و دواتر موسڵ توركمانیان گرته خۆ و وه‌ك دوو برا تا رۆژی ئه‌مرۆ تاڵاو و ئازاری توانه‌وه‌و راگوێزان و ته‌شه‌یوع و ته‌بعیس و ته‌عریب ده‌نۆشن ؟
ئه‌ی هه‌ر كورد‌و تووركمان نیین به ژن و ژنخوازی ، به به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی چ له‌كه‌ركووك یا ناوچه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ كورد تێكه‌ڵن و پێكاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه یان رازاندۆته‌وه ؟ یا هه‌ر كورد و كوردستان نییه بۆته په‌نگای ئارام و ژیانی ره‌وشت به‌رزی داڵده‌دان و لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌ی نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكانی دیكه ، به تایبه‌تیش له‌پاش دامه‌زراندنی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق و پێكه‌وه لكانی زۆره‌ملێی كوردستان به‌و حكومه‌ته‌وه .
:-باخچه‌لی به‌دڵنیاییه‌وه به‌رێزتان جیاوازی له‌نێوان شارێكی توورك و تووركمان ده‌كه‌ن ، هه‌روا ئاگاداری مێژووی دوێنێینو له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی دا ،سالی ١٨٥٠ ی زاینییدا كه به‌پیتی درشت لێی نووسراوه (كوردستان ، عه‌جه‌مستان ، جزیره چۆل- عه‌ره‌بستان) و زۆر به‌روونیش كه چاوی رووت ده‌یخوێنێته‌وه به‌پیتی درشت ئاماژه به شاری (كه‌ركووك )كراوه كه ده‌كه‌وێته ناو جه‌رگه‌ی كوردستانی دراوسێیی عه‌جه‌مستان و عه‌ره‌بستان .
هه‌ر له‌باره‌ی پرسی ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی باشووری كوردستان و به‌شداریكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌م پرۆسه نیشتیمانییه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ، به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی زۆر نیگه‌ران و قه‌ڵس كردووه ، به‌جۆرێ ده‌دوێ هه‌روگیف و چاو سووركردنه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه .
ئاغای به‌هرامی قاسمی جگه‌له‌وه‌ی كه ده‌ڵێ : بریارێكی هه‌ڵه‌یه و ئاگر خۆشكه‌ره‌و جێگای قبووڵكردن نییه !!! هه‌ر به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستی و ده‌ڵێ ئه‌م بریاره‌ی پارێزگای كه‌ركووك جێگای چاوپۆشیكردن نییه و پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراقه !!
ده‌پرسین : به‌رێز به‌هرامی قاسمی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی لێك هه‌ڵوه‌شاوه به باغی دادی مالكی سه‌ر رووباری دیجله‌ی رۆژئاوای تاران تێده‌گات و به به‌شێك له ئه‌هلی به‌یتی شیعه ی داده‌نێ مافی خۆیه‌تی به‌رگری له به‌غدایێك بكات كه‌خه‌ریكه كه‌رخ و ره‌سافه‌ی به‌یه‌كجاری لێك ده‌ترازێ ، چ جای عێراقێك كه به‌ره‌و هه‌ڵدێرێك ده‌روات نه‌ك هه‌ر نێوانی سونه و شیعه ، به‌ڵكو نێو ماڵی شیعه‌ش لێك ده‌ترازێنێ به‌جۆرێ باشووری عێراق له هه‌رێمێك زیاتر چاوه‌رێیه‌تی ، له‌كاتێكدا به بیر ئاعای قاسمی دێنیینه‌وه كه ئه‌وه هه‌ر به‌غدای باغاتییان بوه ، مادده‌ی ١٤٠ پشتگوێخست و رێگر بوو له ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنه ئاساییه‌كانی پارێزگا له‌و شاره دا بۆ سێ خول له دوای یه‌ك پێشێلی هه‌موو مافێكی دیموكراسییانه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره كرا و سه‌ره‌نجام مادده‌یه‌كی گرنگی ده‌ستووریان كه مادده‌ی ١٤٠ مراند ، تا بارودۆخی شار ئاسایی نه‌بێته‌وه و راگوێزراوان قه‌ره‌بوو نه‌كرێنه‌وه و راپرسی و گشتپرسی ئاینده‌ی شاره‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام نه‌درێت .
ئێستا كه‌ركووكییه‌كان و كوردستانیان به‌ته‌واوی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی یه‌وه ، به باوه‌ڕی پته‌و و پۆڵایینه‌وه چاویان بریوه‌ته دوای ریفراندۆم و پێكه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردستانی فیدراڵی دیموكراسی ، عیلمانی داده‌مه‌زرێن و هه‌ركه‌سێكیش به‌خه‌یاڵی دابێ ده‌ست بۆ كه‌ركووك به‌رێ ، ئاگری بۆڕییه نه‌وتییه‌كان ده‌یسوتێنێ .
كه‌ركووك كوردستانیی یه‌و غه‌رناته‌ی ئه‌نده‌لوسی جاران نییه و كه‌ف وكوڵی قاوه‌ی نێو فینجانه‌كانیش كاتییه و ،بلێسه‌ی با به‌گوڕگوریش ئه‌زه‌لی یه .