مووچه‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ى نێیمار داسلڤا ئاشكرا بوو

 
پێگه‌ى (فوتبۆڵ لیكس و گۆڤارى شبیگڵى ئه‌ڵمانى ) بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مووچه‌ى ساڵانه‌ى ( نێیمار) له‌ یانه‌ى پاریس سانجێرمان (37) ملیۆن یۆرۆیه‌ .
 
به‌ پێى هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه‌ موچه‌ى مانگانه‌ى (نێیمار) 3ملیۆن و 69 هه‌زارو 520 ملیۆن یۆرۆیه‌ به‌ واتاى (100) هه‌زار یۆرۆ له‌ رۆژێكدا ، هه‌ربه‌ پێى هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ستكه‌وتى نێیمار له‌وێدا ناوه‌ستێت ، به‌ڵكو چه‌ندین پاداشتى دیكه‌شى بۆ ته‌رخان كراوه‌ وه‌كو گۆڵكارێك .
 
گۆڤارى شبیگڵى ئه‌لمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت ئه‌و پاداشته‌ى ( نێیمار) له‌ یانه‌ى پاریس سانجێرمان له‌ سالێكدا پێى ده‌درێت بگاته‌ (20) ملیۆن یۆرۆ ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا وه‌رزى ڕابردوو داهاتى نێیمار له‌ یانه‌ى (به‌رشلۆنه‌) گه‌یشتووه‌ته‌ (54) ملیۆن یۆرۆ و (8.5) ملیۆن یۆرۆ ده‌ستكه‌وتى دارایی له‌ (لۆنیۆل مێسى ) زیاتر بووه‌ .
Back to top button