عێراق و سوریا یاری دهكهن بۆ شكاندنی ئابلۆقهی وهرزشی سهر عێراق
ئهمرۆ لەیارییەكی دۆستانە و پشتگیریكردنی عێراق بۆ كۆتایی هێنان بە ئابلوقەی وەرزشی سەر وڵاتەكەی هەردوو هەڵبژاردەی سووریا و عێراق رووبەرووی یەكترببنەوە”.
وا بڕیاره یارییەكە له كاتژمێر (6:00)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كەربەلای نێودەوڵەتی) لەشاری كەربەلا بەرێوەبچێت و (باسم قاسم) راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی بەشداری نەكردنی (جەستن میرامی) ئەستێرەی ههڵبژاردهكهی لەیارییەكەی بۆ راگەیاندنەكان رایگهیاند” جەستن میرام یاریزانی یانەی كۆڵۆمبۆسی ئەمریكی ناتوانێت بگەرێتەوە عێراق و بەشداری یارییەكەمان بكات بەرامبەر سوریا”.
راهێنهری عێراق ئهوهشی راگهیاند” كه میرام پابەندە بە مەشقەكانی خۆی و لەگەڵ تیپەكەی خۆی بۆ یاری جامی ئەمریكا ئامادە دەكات و ناتوانێت بگەرێتەوە شاری كەربەلا”.