ئه‌یسی میلان راهێنه‌ره‌كه‌ی دوورخسته‌وه
یانه‌ى ئه‌یسى میلانى ئیتاڵى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دوور خستنه‌وه‌ى راهێنه‌رى ئیتاڵى فینچیزۆ مۆنتێلاى راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
پێگه‌ى فه‌رمى یانه‌ى ئه‌یسى میلان ئاشكراى كردووه” دوور خستنه‌وه‌ى (فینچیزۆ مۆنتێلا) به‌هۆى ئه‌نجام خراپه‌كانى یانه‌ى میلان بووه و ده‌سته‌ى كارگێرى رۆسهنێرى به‌ڵێنى بهجینارۆ گاتوزۆ داوه بۆئه‌وه‌ى شوێنى فینچیزیۆ بگرێته‌وه، تاوه‌كو كێشه‌كانی یانه‌كه‌ی حه‌ل بكات.
له به‌یانێكدا ئه‌یسى میلان ئاشكراى كردووه،” گاتوزۆ واز له مه‌شقى تیپى لاوانى رۆسهنێرى ده‌هێنێت و له تیپى یه‌كه‌م ده‌ست به‌كار ده‌بێت.