ئه‌وانه‌ی كه‌مخوێنن پێویسته‌ مــــــــۆز بخۆن بزانن بۆ.؟

له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.” كه‌ پیویسته‌ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی كه‌م خوێنیان هه‌یه‌ پێویسته‌ مۆز بخۆن، به‌هۆكاری ئه‌وه‌یی مۆز سودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ خوێن.”

له‌ توێژینه‌وه‌كان، پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه‌.” که‌ مۆز یه‌کێکه‌ له‌و میوه‌ سودبه‌خشانه‌ی که‌ سودێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌و ماده‌ سودبه‌خشانه‌ی که‌ له‌ مۆزدا هه‌ن و له‌ پێکهاته‌ی مۆزن.

پزیشکه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن.” که‌ مۆز رێژه‌یه‌کی زۆر ڤیتامینه‌کانی “c و b و a ” و جگه‌ له‌ چه‌ند ماده‌یه‌کی تری وه‌ک مه‌نگنیزیۆم و ئاسن و کالسیۆم و چه‌ند ماده‌یه‌کی تر، به‌لای پزیشکه‌کانه‌وه‌ مۆز به‌ هۆی پێکهاته‌کانی سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ خوێن و رێگری ده‌کات له‌ توش بوون به‌ که‌م خوێنی و ئه‌نیما.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مۆز ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزکردنی مێشک و دابین کردنی وزه‌یه‌کی زۆر بۆ خانه‌کانی مێشک.

Back to top button